وەزارەتی کارەبای هەرێم:لە وەرزی هاوین بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکانی بازیان و خەبات و ماس زیاد دەکرێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند، لە وەرزی هاویندا بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکانی بازیان و خەبات و ماس زیاد دەکرێت.
یه‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، تیایدا هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی ئایاری 2024، ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هه‌رێم لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا چەند بڕیارێکی گرنگی دا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: لە کۆبوونەوەکەدا، بریکار و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەبوون، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی دادپەروەری لە دابەشکردنی کارەبا لە نێوان پارێزگاکان درا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەرنامەی کارەبا و لە وەرزی هاویندا بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکانی بازیان و خەبات و ماس زیاد دەکرێت و هەوڵ دەدرێت یەکەیەکی دیکەی وێستگەی کواشی بە گازوایل بەگەڕ بخرێت و چاککردنەوەی یەکەکانی وێستگەکانیش ئەگەر زۆر پێویست نەبێت نەخرێتە وەرزی هاوین.
باس له‌وه‌شكراوه، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبا، وێڕای ئەوەی چاکسازییان لە هێڵەکانی کارەبا کردووە، لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەکنیکی. هەروەها بڕیاری کارپێکردن و تەواوکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک لە شارەکان درا.
