پێشەوا هەورامانی: پەرلەمانتار و میدیا کوردییەکان بوونەتە وتەبێژی مووچەبڕان
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی (ماوە بۆ درێژکراو)ی هەرێم، كەمێک پێش ئێستا روونكردنەوەیەكی لەبارەی پەسەندکردنی خشتە نوێیەکانی بودجەی عێراق بڵاوكردەوەو وتی: "ئێستا کە خەریکە هەوڵ و کۆبونەوەکانی سەرۆکوەزیران دەگەنە ئەنجام و مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە یاسا جێگیر دەکرێن و بەڕێز سەرۆک وەزیران هەوڵیداوە مووچەو بودجە لەبابەتەکانی دیکە جیابکرێنەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بونەتە وتەبێژی موچەبڕان و میدیاکانی موچەبڕانی ناوخۆ بێ ئارام و پەرێشان خەریکی دژایەتی و پڕوپاگەندەو هەواڵی پڕ کینەن دژ بە حکومەت و دەرئەنجامی هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆک وەزیران".
پێشەوا هەورامانی وتوشیەتی: "خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە کاروانی ئاوەدانی و پاراستنی مافەکانی خەڵک لەچوارچێوەی دەستوری عێراق بەردەوام دەبن و بە ئەمانەتەوە بەرگرییان لێدەکرێت و ئەوەشی لەبەرەی موچەبڕانە وەک هەمو جارێک بێهیوا دەکرێت، با بەڕێز سەرۆک وەزیران موچەوەرگر بێت و ئێوەش هەر موچەبڕ".
