حکومەتی هەرێم لەپێناو درێژەدان بە گەندەڵی ناوی هێزە ئەمنییەكانی کوردستان نادات بە بەغدا
چۆمان مەحەممەد، رێکخەری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند، هەرێم لەپێناو درێژەدان بە گەندەڵی ناوی هێزە ئەمنییەكان نادات بە بەغدا نەک لەبەر پرسی ئاسایشی نیشتیمانی.
وتیشی: هەرێم دەیەوێت بەغدا بەگۆترە مووچەی هێزە ئەمنییەکان رەوانە بکات.
بەوتەی چۆمان مەحەممەد، هەرێمی کوردستان یاری بە
کات دەکات و دەستی بە بەغدا دەکات، بەڵام دواتریش خۆی تەسلیم دەکات.
رێکخەری ژووری یاسایی گۆڕان پێیوایە بەشێکی دیکە لە نەناردنی ناوی هێزە ئەمنییەکان پەیوەستە بە بونی هێزی "ئێرانی و سوری" لە لیستی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە، کە ئەوەش قەبارەی هێزی پێشمەرگەی زۆر کردوە و وتیشی: "لە هیچ شوێنێكدا نییە هەرێمێكی شەش ملیۆنی 324 هەزار هێزی ئەمنی هەبێت".
بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە، چۆمان مەحەممەد پێی وایە "دەبێت هەرێم لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكان رەوانەی بەغدا بکات تا ئەو کاتەی پڕۆسەی تەوتین کۆتایی دێت".
