هێزەکانی هاوپەیمانان پشتیوانی دارایی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دابەش دەکات
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی (ماوە بۆ درێژکراو)ی هەرێم ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی پشتیوانی داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بریارە سبەی دووشەممە (24ـی حوزیرانی 2024) دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بەسەر ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کراوە، ئەم برە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.
ئەم هاوکارییەی هاوپەیمانان لەکاتێکدایە، تا ئەمڕۆ یەکشەممە (23ـی حوزەیرانی 2024)، نزیکەی دوو مانگ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشنەکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.
تێکڕای پارەى پێویست بۆ وەزارەتى پێشمەرگە 133 ملیار دینارە، بۆ وەزارەتی ناوخۆش 178 ملیار دینارە، بەڵام حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە داهاتى ناوخۆ نایدات، نە داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکات، هەروەها ئامادەش نییە لیستى مووچەى ئەو هێزانە بنێرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەى پارەى مووچەى ئەو هێزانە بنێردرێت، ئەمەش بووە هۆی نەناردنی مووچەی دەیان هەزار پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.
