المطلع
عاجل

post-image

ڕۆژانە جموجۆڵی سەربازانی تورک و هێرشەکانی بۆ سەر گوندە کوردنشین و ئاشوورییەکان دەبینین


18:35 كوردستان
2024-07-18
112922

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمیی عێراق سەبارت بە گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی خەڵکی شێلادزێ لەئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، بەردەوام ڕاپۆرتی ترسناکمان پێدەگات سەبارەت بە پەلاماردانی تورکیا بۆ سەر خاک و سەروەری عێراق، ڕۆژانە ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی جموجۆڵی سەربازانی تورک و هێرشەکانی سەر گوندە کوردنشین و ئاشوورییەکان دەبینین، بەگوێرەی زانیارییە باوەڕپێکراوەکانی ڕێکخراوێکی چاودێری جەنگ و مافەکانی مرۆڤی ئەمریکا، سوپای تورکیا 15 کیلۆمەتر پێشڕەوی کردووە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان و 238 بۆردوومانی ئەنجامداوە کە زۆربەیان لە دهۆک بووە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەشڵێت: هاوڵاتیانی بێتاوان ناچار دەبن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و لە کەمپەکانی ئاوارەکان پەنا ببەن، لەسەرتای ئەم هێرش و لەشکرکێشی نوێیەی تورکیا، بەلایەنی کەمەوە 602 گوند لەژێر هەڕەشەدا بوونە، هەروەها هێرشەکان قوتابخانەیەک و کڵێسایەکی ئاشووری وێران کردووە، بۆمان دەرکەوتووە کە 20 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە سوتاوە، ڕاپۆرتەکان دەڵێن تەنها لە یەک گوند لە سەدا 55ـی زەوی کشتوکاڵی سووتاوە.

زانیاری زیاتر...
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی سوپای توركیا، هاوڵاتییه‌كی ناحیه‌ی شلادزێ له‌ ناوچەی نزارێ شه‌هیدبوو و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی تەمموزی 2024، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی "عوسمان مروانسی" تەمەن 32 ساڵ، كە دانیشتووی ناحیەی شێلادزێیە لە سنووری پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی تر بە سەختی برینداربووە.
شایەنی باسە، سەرەڕای بەرزبونەوەی قوربانییەکان بە بەردەوامی، تاکز ئێستا لایەنەکانی دەسەڵات و حکومەتی هەرێم بێ دەنگن لەبەرامبەر دەستدرێژی و لەشکرکێشی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان، کە بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان کوند و باژێر هەروەها کەوتنەوەی دەیان قوربانی لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

چەندین ساڵە سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و زیاتر لە چل بارەگای سەربازی بۆخۆی و هێزەکانی لە پارێزگای دهۆک و ڕۆژهەڵاتی هەولێر دروستکردووە بە بیانوی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەکاتێکدا هێرشە فڕۆکەوانیەکانی تورکیا بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 130 هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا و لەسەرتای ئەمساڵ بەگوێرەی ڕێکخراوەی CPT ئەمریکی، دە هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە کە ئەمانە تەنها ژمارەی ڕاگەیندراوەکانە، لەبەرامبەردا چەندین هاوڵاتی تری مەدەنی لە شەنگال لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا کراونەتە ئامانج.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 209
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 1954
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 3613
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 2613
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 4927
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 4091
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 9115
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5025
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 9381
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 8544
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 5251
اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

2026-10-02 18:12 4299
الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

2026-10-02 16:05 9125
​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

2026-10-02 14:11 4464
سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

2026-10-02 13:00 6537
تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

2026-10-02 08:58 5938
توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

2026-10-02 11:56 6409
طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

2026-10-02 11:52 9913