فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی دیکە بۆ شەڕکەری هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران زیاد کران
بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، دوو هەزار و 640 سیستەمی مووشەکی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی دیکە بۆ ڕێکخراوی شەڕکەری هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران زیاد کران.
ئاژانسی میهری ئێران بڵاکردۆتەوە، بە ئامادەبوونی سەردار حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، دوو هەزار و 640 سیستەمی مووشەکی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی دیکە بۆ ڕێکخراوی شەڕی دەریایی سوپای پاسداران زیاد کران.
ئەم مووشەکانەی توانای نوێیان هەیە، لەوانەش سەری جەنگی تەقینەوە و دەستنیشاننەکراو، مووشەکی کروزن کە هەریەکەیان زیانی زۆر دەگەیێنن و فڕۆکە تێکدەرەکانی دوژمن نوقم دەکەن.
لەم زیادکردنەدا هەموو جۆرە سیستەمی مووشەکی مەودای دوور و مامناوەند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ، دۆزینەوە و لەناوبردن، سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی، ڕاداری دەریایی و کەرەستەی شەڕی دیکە هەبوون، کە لە کۆی ٢٦٤٠ سیستەم تەنها ٢١٠ سیستەمیان نمایشکرابوون.
