فوئاد حسێن: لێكگەیشتنی هاوكاری سەربازی لەگەڵ توركیا واژوو كرد و پەکەکە دەکەینە لیستی تیرۆر
فوئاد حسێن: لێكگەیشتنی هاوكاری سەربازی و ئەمنیمان لەگەڵ توركیا واژوو كرد.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانەی سەردانی بۆ وڵاتی تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، سەركەوتنی كۆبونەوە ئەمنیە چڕەكانمان، بووە مایەی ئەوەی یاداشتێكی لێكگەیشتن لەبارەی هاوكاری سەربازی و ئەمنیی و رووبەڕووبونەوەی تیرۆر واژوو بكەین، كە وەزیرانی بەرگری هەردوو وڵات واژوویان لەسەركرد.
ئەو یاداشتە زیادەیەكی چۆنایەتیە بۆ پەیوەندیە دوو قۆڵییەكان و جەختكردنە لەسەر پابەندبونی هاوبەشمان بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە، بەوشێوازەی دەچێتە خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشەوە، هەروەک چۆن فۇئاد حسێن ڕایگەیاندووە.
شایەنی باسکردنە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەرۆكایەتی وەفدێك کە پێکهاتبوون لە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەد و فالح فەیاز لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیایە.
