المطلع
عاجل

post-image

ئاژانسی موتەڵع تەواوی بڕیارەکانی كۆبونه‌وه‌ی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڵاودەکاتەوە ‏


21:40 عێراق
2025-12-30
31528

ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد لە میانی دانیشتنی ئاسایی (٥٢)ەمینی خۆیدا کە بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو، دیارترینیان پێدانی دەسەڵات بە وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن بۆ واژۆکردنی پڕۆژەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی پلانی داخستنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکات سەپاندنی ڕەسمی گومرگی زیادە بە بڕی (٣٠٪) لەسەر یەکەی پێوانەی بەرهەمی ماست و شیری شل، کە لە هەموو وڵاتانەوە هاوردەی عێراق دەکرێت.
‏نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگه‌یندراوێكدا بڵاویکردەوه‌: "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی ٥٢ەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، کە تێیدا تاوتوێی کۆی بارودۆخی گشتی وڵات کرا و سەیری ئەو بابەتانە کرا کە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بوون و بڕیار و ڕێنمایی پێویستیان دەربارە درا".
‏لە راگه‌یندراوه‌كه‌ هاتووە، "لە بواری پەرەپێدانی پیشەسازی دەرمانسازی و دابینکردنی پێداویستییە ئیجرائییەکانی، ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تێکەڵکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی دەرمانسازی ئێستا کە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (ژمارە ٢٣١٥١ی ساڵی ٢٠٢٣) پێکهێنراوە لەگەڵ لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پیشەسازی دەرمانسازی، و گرتنەوەی نوێنەرانی هەر یەک لە؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، دەستەی گومرگ، و نوێنەرێکی سەندیکای دەرمانسازان لەو تێکەڵکردنەدا".
‏ئاماژەی بەوەش کرد، "لە چوارچێوەی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و سەپاندنی ڕێکاری خۆپارێزی بەرامبەر هاوردەکراوی بەرهەمی غازی ئۆکسجینی پزیشکی و پیشەسازی (باری غازی و شل)، ئەنجومەن بڕیاریدا بە سەپاندنی ڕەسمی گومرگی زیادە بە بڕی (٤٠٪) لەسەر یەکەی پێوانەی بەرهەمی ناوبراو کە لە هەموو وڵاتانەوە هاوردەی عێراق دەکرێت، بۆ ماوەی ٤ ساڵ".
‏هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، "ئەنجومەن لە هەمان ڕێڕەودا بڕیاریدا بە سەپاندنی ڕەسمی گومرگی زیادە بە بڕی (٣٠٪) لەسەر یەکەی پێوانەی بەرهەمی ماست و شیری شل کە لە هەموو وڵاتانەوە هاوردەی عێراق دەکرێت؛ بە مەبەستی پاراستنی پیشەسازییە خۆراکییە ناوخۆییەکان، بە مەرجێک ئەم بڕیار و ڕێکارانە دوای ١٢٠ ڕۆژ لە دەرچوونیان جێبەجێ بکرێن".
‏هەر لە راگه‌یندراوه‌كه‌ هاتووە، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پێدانی دەسەڵات بە وەزیری دەرەوە بۆ واژۆکردنی پڕۆژەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی پلانی داخستنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق/ یۆنامی، و پێداویستییە ئەمنییە گواستراوەکان، سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی ئەو کۆمەڵگەیەی کە نێردەکە لە بەغداد بەکاری دەهێنێت و پەیوەستەکانی بەکارهێنانی".
‏ئاماژەی بەوەش کرد، "لە ناو ئەو ڕێکارانەی پاڵپشتی بەردەوامبوون لە پڕۆژەکانی شاری ئابووری دەکەن، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە ڕێگەدان بە کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان بۆ فرۆشتن لەسەر نەخشە، بە مەرجێک هەژمارێکی بانکیی گەرەنتی بکرێتەوە و پارەی فرۆشتنەکانی تێدا دابنرێت، و خەرج نەکرێت تەنها بۆ مەبەستی پڕۆژەکە نەبێت و بە پشتگیری ڕاوێژکاری دەستنیشانکراو لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی پەیوەندیدار بێت، هەروەها دەستەی وەبەرهێنانی پەیوەندیدار مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدات بە مەرجی پێشکەشکردنی پلانی دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژەکە کە پەیوەست بێت بە گەرەنتی لایەنی دابینکەری دارایی و لە دامەزراوەیەکی دارایی باوەڕپێکراو بێت، و دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان ئەو ڕەزامەندییە کەرتییانە پەسەند بکات کە بۆ یەک هەلی وەبەرهێنان دەرچوون ئەگەر بۆ تەواوی شارەکە خۆی بێت".
‏بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌ ، ئەنجومەن بەدواداچوونی کرد بۆ "تەواوکردنی پڕۆژە پەککەوتووەکان و کۆتاییهێنان بە پڕۆژەکانی ژێرخان، کە تێیدا بڕیاریدا بە زیادکردنی تێچووی گشتی و بڕی یەدەگی بۆ ئەم پڕۆژانەی خوارەوە:
‏• پڕۆژەی (نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فێرکاری ئەلزەهرا لەگەڵ دابینکردنی وێستگەی چارەسەری نەخۆشخانەی سەدر).
‏• پێکهاتەی (نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی شەقامی ته‌ربییه‌ کە لە ناو پڕۆژەی (نۆژەنکردنەوە و ته‌نمیه‌ شەقامە ناوخۆییەکان لە سەرتاسەری پارێزگای سەڵاحەدین لە قەزاکانی تکریت، ئیسحاقی، بێجی، شەرگات و دوجێل)دا هاتووە.
‏• پڕۆژەی بەڵیندەرایەتی (دابینکردن، جێبەجێکردن، بەگەڕخستن و چاککردنەوەی پڕۆژەی ئاوەڕۆی تۆڕەکانی ئاوی باران و تۆڕەکانی ئاوه‌ڕوو لەگەڵ وێستگەکانی بەرزکردنەوە و وێستگەی چارەسەری بۆ شاری هێت لە پارێزگای ئەنبار)".

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تطورات قضية تزوير أراضي الناصرية: ضبط ملفات وأجهزة إلكترونية وأوامر إلقاء قبض

تطورات قضية تزوير أراضي الناصرية: ضبط ملفات وأجهزة إلكترونية وأوامر إلقاء قبض

2026-08-09 00:13 17242
كندا.. إعلان حالة الطوارئ وإخلاء آلاف السكان بسبب حريق غابات ضخم

كندا.. إعلان حالة الطوارئ وإخلاء آلاف السكان بسبب حريق غابات ضخم

2026-08-08 23:00 4356
مصدر: إلقاء القبض على أحمد الجبوري أبو مازن بتهم فساد في بغداد

مصدر: إلقاء القبض على أحمد الجبوري أبو مازن بتهم فساد في بغداد

2026-08-08 22:05 22035
العامري يؤكد على رفع الجاهزية والتنسيق بين الحشد والقوات الأمنية

العامري يؤكد على رفع الجاهزية والتنسيق بين الحشد والقوات الأمنية

2026-08-08 22:02 7987
التربية توضح: لا تغيير بموعد اختبارات المتقدمين إلى مدارس المتفوقين والمتميزين

التربية توضح: لا تغيير بموعد اختبارات المتقدمين إلى مدارس المتفوقين والمتميزين

2026-08-08 19:26 8680
النزاهة توضح حقيقة مداهمة منزل شقيق رئيس وزراء سابق بالكاظمية

النزاهة توضح حقيقة مداهمة منزل شقيق رئيس وزراء سابق بالكاظمية

2026-08-08 17:31 7423
الدولار يعاود الارتفاع في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

الدولار يعاود الارتفاع في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-08-08 17:28 4366
العراق يعلن تعطيل الدوام الرسمي الأربعاء المقبل

العراق يعلن تعطيل الدوام الرسمي الأربعاء المقبل

2026-08-08 17:21 6561
أنباء عن وفاة والد ليونيل ميسي في الأرجنتين

أنباء عن وفاة والد ليونيل ميسي في الأرجنتين

2026-08-08 15:14 5046
تداعيات الحرب على إيران تكبّد الاقتصاد الأمريكي خسارة 23 ألف وظيفة

تداعيات الحرب على إيران تكبّد الاقتصاد الأمريكي خسارة 23 ألف وظيفة

2026-08-08 14:40 4271
معادلة هرمز.. شروط إيرانية لفتح المضيق وعرض أمريكي لرفع الحصار

معادلة هرمز.. شروط إيرانية لفتح المضيق وعرض أمريكي لرفع الحصار

2026-08-08 14:32 4213
وزير النفط يستعرض خطط العراق لتحقيق الريادة وتنويع التصدير وإنهاء هدر الغاز

وزير النفط يستعرض خطط العراق لتحقيق الريادة وتنويع التصدير وإنهاء هدر الغاز

2026-08-08 13:15 4187
الداخلية تحذر من شائعات مفبركة بالذكاء الاصطناعي وتلاحق صناع المحتوى المضلل

الداخلية تحذر من شائعات مفبركة بالذكاء الاصطناعي وتلاحق صناع المحتوى المضلل

2026-08-08 12:13 4517
انخفاض طفيف بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض طفيف بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-08-08 11:09 5760
طقس العراق.. ثلاث محافظات تسجل 50 درجة مئوية غداً

طقس العراق.. ثلاث محافظات تسجل 50 درجة مئوية غداً

2026-08-08 10:15 18614
جدول أعمال البرلمان ليوم الأحد المقبل

جدول أعمال البرلمان ليوم الأحد المقبل

2026-08-07 23:19 39704
المقاومة الإسلامية بالعراق ترجئ الرد وتحذر: السيادة لا تُسترد بالبيانات الخجولة

المقاومة الإسلامية بالعراق ترجئ الرد وتحذر: السيادة لا تُسترد بالبيانات الخجولة

2026-08-07 22:00 7486
عقوبات أمريكية على منصات عملات مشفرة وشبكة شركات مرتبطة بإيران

عقوبات أمريكية على منصات عملات مشفرة وشبكة شركات مرتبطة بإيران

2026-08-07 21:10 7490