المطلع
عاجل

post-image

بارزانى پێشوازى له‌ ده‌نگدانى په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى کرد


12:48 كوردستان
2025-02-03
93002

ئەمڕۆ دووشەممە،نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پێشوازى له‌ ده‌نگدانى په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ن و ئومێده‌وارن ببێته‌ سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ و به‌ زوترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربونى یه‌كجاریى پرسى موچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت‌.

نێچیرڤان بارزانى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی 2025 له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند، "پێشوازى له‌ ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌مو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنیدا، به‌شدار بون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانى ده‌كه‌ن كه‌ "هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دڵسۆزانه‌ و به‌ گیانێكى نیشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ بودجه‌ و موچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له‌ شاندى دانوستانكار و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ین".

نێچیرڤان بارزانى باسی له‌وه‌شكرد، په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ "هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه‌ و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئومێده‌وارین ببێته‌ سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ و به‌ زوترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربونى یه‌كجاریى پرسى موچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت‌".

له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، باسی له‌وه‌كردوه‌، "له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به‌ دیالۆگ و لێكگه‌یشتن به‌رده‌وام ده‌بین".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

رئاسة الجمهورية: استهداف الحشد والبيشمركة انتهاك صارخ لسيادة العراق

رئاسة الجمهورية: استهداف الحشد والبيشمركة انتهاك صارخ لسيادة العراق

2026-03-24 16:45 26902
التربية تعلن جداول الامتحانات العامة للدراسة الابتدائية والمتوسطة

التربية تعلن جداول الامتحانات العامة للدراسة الابتدائية والمتوسطة

2026-03-24 16:42 25288
الحرس الثوري: الموجة 79 نُفذت بدقة واستهدفت مواقع حساسة

الحرس الثوري: الموجة 79 نُفذت بدقة واستهدفت مواقع حساسة

2026-03-24 15:00 5571
إيران... تعيين محمد باقر ذو القدر أميناً للمجلس الأعلى للأمن القومي

إيران... تعيين محمد باقر ذو القدر أميناً للمجلس الأعلى للأمن القومي

2026-03-24 14:30 5798
إيقاف الدوام في مدارس وجامعات البصرة ليومين

إيقاف الدوام في مدارس وجامعات البصرة ليومين

2026-03-24 13:50 6814
بارزاني يدين الهجوم على البيشمركة ويدعو لوقف الاعتداءات على الإقليم

بارزاني يدين الهجوم على البيشمركة ويدعو لوقف الاعتداءات على الإقليم

2026-03-24 13:35 8801
استهداف مقرين للبيشمركة.. 6 شهداء و30 جريحاً في هجومين منفصلين

استهداف مقرين للبيشمركة.. 6 شهداء و30 جريحاً في هجومين منفصلين

2026-03-24 12:01 6814
خروج 7 خطوط كهرباء عن الخدمة في الكويت بسبب سقوط شظايا

خروج 7 خطوط كهرباء عن الخدمة في الكويت بسبب سقوط شظايا

2026-03-24 11:53 6978
الحشد الشعبي يعلن استشهاد مجموعة من مقاتليه وقائد بارز في الأنبار

الحشد الشعبي يعلن استشهاد مجموعة من مقاتليه وقائد بارز في الأنبار

2026-03-24 11:50 6294
رياح نشطة وغبار وأمطار.. تفاصيل حالة الطقس للأيام القادمة

رياح نشطة وغبار وأمطار.. تفاصيل حالة الطقس للأيام القادمة

2026-03-24 10:00 9378
رئيس البرلمان الإيراني ينفي الحوار مع أمريكا ويتهمها بالتلاعب بالأسواق

رئيس البرلمان الإيراني ينفي الحوار مع أمريكا ويتهمها بالتلاعب بالأسواق

2026-03-23 19:33 6879
انفراجة دبلوماسية؟.. ترامب يتحدث عن محادثات قوية مع إيران

انفراجة دبلوماسية؟.. ترامب يتحدث عن محادثات قوية مع إيران

2026-03-23 17:15 6092
موقف حازم من بغداد.. إدانة للقصف الأمريكي وتحذير من انفجار إقليمي

موقف حازم من بغداد.. إدانة للقصف الأمريكي وتحذير من انفجار إقليمي

2026-03-23 17:00 20908
خلية الإعلام الأمني توضح حقيقة أصوات الانفجارات في محيط مطار بغداد

خلية الإعلام الأمني توضح حقيقة أصوات الانفجارات في محيط مطار بغداد

2026-03-23 16:08 6723
تصريحات ترامب تحرك الأسواق: صعود الأسهم والبيتكوين وتراجع الذهب

تصريحات ترامب تحرك الأسواق: صعود الأسهم والبيتكوين وتراجع الذهب

2026-03-23 15:29 7917
اجتماع حكومي برئاسة السوداني لبحث تداعيات الحرب على قطاع الطاقة

اجتماع حكومي برئاسة السوداني لبحث تداعيات الحرب على قطاع الطاقة

2026-03-23 14:55 6880
إيران تنفي وجود محادثات مع واشنطن وترد على تصريحات ترامب

إيران تنفي وجود محادثات مع واشنطن وترد على تصريحات ترامب

2026-03-23 15:23 6443
الداخلية تعلن تفعيل تنبيهات الطوارئ عبر الهواتف الذكية في العراق

الداخلية تعلن تفعيل تنبيهات الطوارئ عبر الهواتف الذكية في العراق

2026-03-22 20:51 10115