المطلع
عاجل

post-image

بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان پوتین و ماکرۆن ڕوویدا ‏


01:15 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-07-02
78110

كۆشکی کرێملین ،ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و هاوتا فەرەنسییەکەی، ئیمانوێل ماکرۆن، یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا کە بە ئاشکرا ڕاگەیەندرا لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ەوە.

‏سەرۆکایەتی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ڤلادیمێر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامدا، ئەمەش یەکەم پەیوەندییان بوو لە دوای ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە دەستپێکردنی هێرشە بەرفراوانەکەی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا.

‏کۆشکی کرملین ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی ڕووسیا و هاوتا فەرەنسییەکەی باسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە.

‏لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو سەرکردە پێویستی چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی دووپاتکردەوە و جەختیان لەسەر بەرپرسیارێتی ڕوسیا و فەرەنسا کردەوە بۆ پاراستنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.

‏کرێملین ئەوەشی خستەڕوو کە پوتین لە کاتی بانگەوازەکەدا جەختیشی لەوە کردەوە کە ململانێی ڕووسیا و ئۆکرانیا کە زیاتر لە سێ ساڵ لەمەوبەر سەریهەڵدا، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتەکانی ڕۆژئاوایە.

‏بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کرێملین، پوتین سەرۆکی فەڕەنسای ئاگادار کردۆتەوە کە ڕۆژئاوا سیاسەتی درێژکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان بە دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا پەیڕەو دەکات.

‏لای خۆیەوە نووسینگەی ماکرۆن ڕایگەیاندووە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ماکرۆن جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی ئێران بە پابەندبوونەکانی بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی بەتایبەتی هاوکاریی تەواوی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردەوە.

‏سەرۆکی فەرەنسا داوای لە هاوتا ڕووسیەکەی کردووە "بە زووترین کات" بە ئاگربەست لە ئۆکرانیا ڕازی بێت.

‏ماکرۆن جەختی لە "پاڵپشتی بێ چەواشەکاری فەرەنسا بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا" کردەوە و "داوای دامەزراندنی ئاگربەست لە زووترین کات و دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی بەردەوام و درێژخایەن لەگەڵ ململانێکان" کرد، بەپێی کۆشکی ئیلیسی.

‏نووسینگەی سەرۆکایەتی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو سەرۆک کە لە ئەیلولی 2022ەوە قسەیان نەکردووە، بڕیاریانداوە هەوڵەکانیان هەماهەنگی بکەن و بەم نزیکانە قسە بکەن بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

إشادة رسمية إيرانية بدور العراق في دعم إيران سياسياُ وشعبياً

إشادة رسمية إيرانية بدور العراق في دعم إيران سياسياُ وشعبياً

2026-03-26 22:51 2357
ترامب: الإيرانيون مفاوضون رائعون والحرب قد تنتهي خلال أسابيع

ترامب: الإيرانيون مفاوضون رائعون والحرب قد تنتهي خلال أسابيع

2026-03-26 18:00 2636
وكالة تسنيم تكشف: إيران سلمت ردها على المقترح الأمريكي بشروط صارمة

وكالة تسنيم تكشف: إيران سلمت ردها على المقترح الأمريكي بشروط صارمة

2026-03-26 17:35 2391
إسقاط طائرة مسيّرة مجهولة في كركوك دون خسائر

إسقاط طائرة مسيّرة مجهولة في كركوك دون خسائر

2026-03-26 16:12 3134
أكثر من 6.8 مليارات دولار.. قفزة بإيرادات النفط العراقي في شباط

أكثر من 6.8 مليارات دولار.. قفزة بإيرادات النفط العراقي في شباط

2026-03-26 15:30 3023
رسائل قوية من بغداد وعمّان: وقف الحرب أولوية قصوى

رسائل قوية من بغداد وعمّان: وقف الحرب أولوية قصوى

2026-03-26 14:37 3472
المرجعية الدينية تطلق مبادرة إغاثة للبنان وإيران خلال أيام

المرجعية الدينية تطلق مبادرة إغاثة للبنان وإيران خلال أيام

2026-03-26 14:34 12813
مجلس التعاون الخليجي: لا مشاركة في أي عمل عسكري ضد إيران

مجلس التعاون الخليجي: لا مشاركة في أي عمل عسكري ضد إيران

2026-03-26 14:29 4018
إيران تتحدى القوة الأمريكية: الصمود والممر الاستراتيجي كرمزين للتوازن الجديد

إيران تتحدى القوة الأمريكية: الصمود والممر الاستراتيجي كرمزين للتوازن الجديد

2026-03-26 14:04 4069
رئاسة الجمهورية: استهداف الحشد والبيشمركة انتهاك صارخ لسيادة العراق

رئاسة الجمهورية: استهداف الحشد والبيشمركة انتهاك صارخ لسيادة العراق

2026-03-24 16:45 40024
التربية تعلن جداول الامتحانات العامة للدراسة الابتدائية والمتوسطة

التربية تعلن جداول الامتحانات العامة للدراسة الابتدائية والمتوسطة

2026-03-24 16:42 29662
الحرس الثوري: الموجة 79 نُفذت بدقة واستهدفت مواقع حساسة

الحرس الثوري: الموجة 79 نُفذت بدقة واستهدفت مواقع حساسة

2026-03-24 15:00 7663
إيران... تعيين محمد باقر ذو القدر أميناً للمجلس الأعلى للأمن القومي

إيران... تعيين محمد باقر ذو القدر أميناً للمجلس الأعلى للأمن القومي

2026-03-24 14:30 7589
إيقاف الدوام في مدارس وجامعات البصرة ليومين

إيقاف الدوام في مدارس وجامعات البصرة ليومين

2026-03-24 13:50 8839
بارزاني يدين الهجوم على البيشمركة ويدعو لوقف الاعتداءات على الإقليم

بارزاني يدين الهجوم على البيشمركة ويدعو لوقف الاعتداءات على الإقليم

2026-03-24 13:35 10919
استهداف مقرين للبيشمركة.. 6 شهداء و30 جريحاً في هجومين منفصلين

استهداف مقرين للبيشمركة.. 6 شهداء و30 جريحاً في هجومين منفصلين

2026-03-24 12:01 8934
خروج 7 خطوط كهرباء عن الخدمة في الكويت بسبب سقوط شظايا

خروج 7 خطوط كهرباء عن الخدمة في الكويت بسبب سقوط شظايا

2026-03-24 11:53 8545
الحشد الشعبي يعلن استشهاد مجموعة من مقاتليه وقائد بارز في الأنبار

الحشد الشعبي يعلن استشهاد مجموعة من مقاتليه وقائد بارز في الأنبار

2026-03-24 11:50 7755