بەغدا و تاران دوایین پێشهاتەکانی ئێران و ڕێگاکانی پتەوکردنی سەقامگیری هەرێمایەتی تاوتوێ دەکەن
فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە، و وەحید جەلال زادە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی کارە هاوبەشەکان کردەوە بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیریی ناوچەکە.
وەزارەتی دەرەوە لە راگهیندراوێكدا کە دەست ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە نووسینگەی خۆی لە تەلارى وەزارەتی دەرەوە لە بەغداد، پێشوازی لە وەحید جەلال زادە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری کونسوڵخانە و پەرلەمان کرد."
لە راگهیندراوێكدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی پەرەپێدان و بەهێزکردنی بوارەکانی هاوکاریی هاوبەش کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بچەسپێنێت."
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە: "هەردوولا باسیان لە پێویستی کاراکردنی کارەکانی لێژنەی عێراقی-ئێرانی بۆ کاروباری کونسوڵخانە کرد، و ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆبوونەوەی داهاتووی لێژنەکە لە بەغداد، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە کونسوڵییەکان و ئاسانکاری بۆ کاروباری هاوڵاتییانی هەردوو وڵات."
لە کۆتایی راگهیندراوێكدا هاتووە: "یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیر فوئاد حسێنی لە دوایین پێشهاتەکانی ناو کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگادار کردەوە، لەوانەش ئەو خۆپیشاندانانەی کە هەندێک لە شارەکان بەخۆیانەوە بینیوە، و جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی کارە هاوبەشەکان کردەوە بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری ناوچەکە."
