شاسوار عەبدولواحید: با هێزەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە بەرەیەک دروستکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا وتی، جارێکی تر جەخت لەسەر پڕۆژەکەی ساڵی رابردوویان دەکەنەوە کە با هێزەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە بەرەیەک دروستکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و گەڕانەوەی بودجە و داهات بۆ پەرلەمان بە شەفافی، لەسەر دەستگیرکردنیشی وتی، بە ناحەق دەستگیرکراوە بەڵام نەوەی نوێ بەردەوام دەبێت لە رەخنەگرتن و ئێستاش خاوەن پێگە و پەیوەندی زۆر و بەهێزن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، سوپاسی ئەو هێز و لایەنانە دەکەم کە لەسەر کەیسەکەی من هەڵوێستیان هەبووە و من ١٠ سکاڵای یاسایم لەسەر بووە و وتەم لێ وەرگیراوە لەسەر هەر ١٠ سکاڵاکە، یەکێک لەو سکاڵایانەی لەسەرم بوو لەسەر پشتگیریکردنی خۆپیشاندەران بووە.
دەشڵێت، "کورسییەکانی نەوەی نوێ کەمینەکردووە و ئێستاش نەوەی نوێ پێگەیەکی بەهێزی هەیە و یەکەم هێزی ئۆپۆزسیۆنە، با هێزەکانی دەرەوەی پارتی پێکەوە هاوپەیمانێتییەک دروستبکەن، ئەگەر گۆڕانکاریی لە حوکمڕانیدا روونەدات ئێمە بەشداری لە حکومەتدا ناکەین".
