كه‌شناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران ده‌بێت
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاته جیاجیاكاندا باران بارین ده‌بێت و له هه‌ندێك كات و شوێن به‌شێوه‌ی لێزمه باران ده‌بێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شه‌ممه، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنورییەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت. لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە لە هەندێ کات و شوێن بەشێوەی لێزمە باران دەبێت.
وتوشیه‌تی، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما، 3 تا 6 پله نزمتر ده‌بن له چاو تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یه‌كشەممه، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانیدا پاشان کاریگەرییەکەی لاوازتر دەبێت بە نمە بارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت بەدرێژایی رۆژ بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه 2 تا 4 پله به‌رزتر ده‌بن له‌چاو تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 14، سلێمانی: 10، دھۆک: 13، ھەڵەبجە: 12، زاخۆ: 13، حاجی ئۆمەران: 4، سۆران: 8، چه‌مچه‌ماڵ: 12 پله.
