محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان ده‌كات
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له‌بانگه‌وازێكدا داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵبدرێت بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی كه ده‌كرێنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له بانگه‌وازێك كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردوه رایگه‌یاندوه، "له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه، كه شه‌ڕێكی نه‌خوازراو له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سه‌پێنراوه و پێی ناوه‌ته ده‌یه‌ی دوهه‌می و ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر كوردستان نه‌بێته مه‌یدانی شه‌ڕێك كه شه‌ڕی كورد نییه و ئاشكراشه كه توانای یاریكردنی له‌نێوان ئه‌و وڵاته زلهێزانه‌دا نییه".
راشیگه‌یاندوه، له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و میلله‌ته‌كه‌مان، داوا له‌سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م كه به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان وه‌لاوه بنێن و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان له نزیكترین ده‌رفه‌تدا وه‌ك زه‌روریه‌تێكی حه‌تمی قۆناغه‌كه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان".
له‌پاشخانی بانگه‌وازه‌كه‌یدا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود داوایكردوه، هه‌وڵبدرێت بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی كه ده‌كرێنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بخه‌نه ناو ململانێكه و خۆیان و وڵاته‌كه‌یان ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسی گه‌وره.
