مه‌سعود بارزانی: ده‌بێت رێز له‌و هاوڵاتیه عه‌ره‌به سوریانه بگیرێت كه له هه‌رێمدان
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و ره‌فتارانه‌ی دژ ی هاوڵاتیه عه‌ره‌بیه سوریه‌كان كه نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستانن، له‌گه‌ڵ بڕه‌نسیپ و به‌هاكانی گه‌لی كوردستان ناگونجێن و ده‌شڵێت، "ده‌بێت ڕێزی ئه‌و په‌نابه‌ر و هاوڵاتییه عه‌ره‌به سوریاییانه بگیرێت كه په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه و لێره ده‌ژین و پێویسته كۆتایی به‌م هه‌ڵمه‌ته نابه‌جێیه بهێندرێت".
مه‌سعود بارزانی له‌په‌یامێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویكرده‌وه، "له كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر ڕوداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی شاری حه‌له‌ب، به‌داخه‌وه له هه‌ندێك پێگه‌ی میدیایی و سۆشیاڵ‌میدیا و ناوه‌ندی دیكه‌دا، هه‌ڵمه‌تێك له دژی ئه‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌به سوریاییانه ده‌بینرێت كه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین، ئه‌مجۆره هه‌ڵمه‌ت و ڕه‌فتارانه له جێی خۆیاندا نین و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپ و به‌هاكانی گه‌لی كوردستان ناگونجێن و دژی سیاسه‌ت و ڕوانگه‌ی گشتیی داموده‌زگه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له ڕاستیدا نابێت ئۆباڵی ئه‌نجامدانی تاوان له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكه‌وه بخرێته ئه‌ستۆی خه‌ڵكانێكی دیكه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییان به تاوانه‌كه‌وه نه‌بوه، ده‌بێت ڕێزی ئه‌و په‌نابه‌ر و هاوڵاتییه عه‌ره‌به سوریاییانه بگیرێت كه په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه و لێره ده‌ژین و پێویسته كۆتایی به‌م هه‌ڵمه‌ته نابه‌جێیه بهێندرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگه له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه بگرن".
