مەزڵوم عەبدی :دیدارێکی بەرهەمدارمان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا وفەرماندەی سێنتکۆم ئەنجامدا
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا و براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم ئه‌نجامداوه.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی بونیادنه‌ر و به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌دمیراڵ براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا، له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
مه‌زڵوم عه‌بدی وتویه‌تی، پشتیوانی ئه‌مریكا و سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ پڕۆسه‌ی ئاگربه‌ست له پاڵ هه‌وڵه‌كانی تۆم باراك بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان ئێمه و حكومه‌تی سوریا، كارێكی جدی و جێی بایه‌خه و ئێمه پێشوازی لێده‌كه‌ین.
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده وتوشیه‌تی، به‌وپه‌ڕی توانا و به‌جدی كارده‌كه‌ین بۆ تێكهڵبونێكی راسته‌قینه‌و پاراستنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئێستا هه‌یه.

