هونەرمەندی گەورە سەلیمە خزەیر کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ سێشەەمە ،سەندیکای هونەرمەندانی عێراق کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی سەلیمە خزەیری ڕاگەیاند.
لە راگه‌یندراوێكی سەندیکای هونەرمەنداندا هاتووە، "پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ندان و بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند سەلیمە خزه‌یر ده‌كه‌ین".
ئاماژەبەوەکراوە" داوای له خۆای گه‌وره دەکەین كه خوا لێ‌خۆش بوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری كه‌س و كاره‌كه‌یشی بداته‌وه".
سەلیمە خزه‌یر بە یەکێک لە خانمە ئەکتەرە جیلی ئاڵتونیەکان دادەنرێت و لە زۆرێک لەو بەرهەمانەی کە پێشکەشی کردووە، جێپەنجەی هونەری هەیە. سەلیمە خزه‌یر لە ساڵی 1946 لە پارێزگای بەسرە لەدایکبووە، لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا لە بەسرە دەستی بە کاری هونەری کردووە لەگەڵ گروپی هونەری (هواة الفن.) خۆشەویستی بۆ نواندن لەگەڵ سەردانەکانی زۆرجار بۆ سینەماکانی شارەکەی گەشەی کرد و کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی هونەری هەبوو بە چەندین بەرهەمی هەمەچەشن لە نێوان سینەما و شانۆ و تەلەفزیۆن. لە دیارترین بەرهەمەکانیدا زنجیرەی شناشيل حارتنا (٢٠١٠)، ومملكة الشر (٢٠١٠)، والثانية بعد الظهر (٢٠٠٩) وثلج في زمن النار (٢٠٠٨) هەن.
