وەزارتی راگەیاندنی سوریا: خۆمان چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی شه‌رع له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌مس بڵاوده‌كه‌ینه‌وه
وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی حكومه‌تی كاتیی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، مافی خۆیانه ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌مس، بڵاوبكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه، كه كه‌ناڵێكی نزیك له پارتییه‌و باره‌گای سه‌ره‌كی له هه‌ولێر رایگه‌یاند، چاوپێكه‌وتنه‌كه بڵاوناكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەدواداچونی بۆ وردەكاری ئەو چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییە كردوە كه کەناڵی "شەمس" لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجامیداوەو كه‌ناڵه‌كه بڕیاری داوه به هەڵوەشاندنەوەی پەخشكردنی "لەسەر بنەمای هەڵسەگاندنی سیاسی خۆی".
به‌قسه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، شەرع کەناڵێکی کوردی هەڵبژاردوە كه جەختكردنه‌وه‌یه لەسەر "گرنگی و ڕۆڵ و مافەکانی کورد."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وەزارەته‌كه‌یان مافی تەواوی خۆیەتی کە چاوپێکەوتنەکە لە ڕێگەی پلاتفۆرمە ره‌سمییه‌كانی خۆیه‌وه پەخش بکات.
