وەزارەتی دارایی بەدواداچوون بۆ چاکسازییە ئابوورییەکان و پتەوکردنی داهاتە نا نەوتییەکان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە،تەیف سامی، وەزیری دارایی،ڕێنماییدا بۆ بەهێزکردنی کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووه، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ چوار شەممە "تەیف سامی"وەزیری دارایی،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی خولی دەستەی ڕاوێژکاری وەزارەتی کرد، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەت،کە تیایدا لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە چاکسازییە دارایی و ئابوورییەکان کران،هەروەک هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای دامەزراوەکان بۆ قۆناغی ڕابردوو و دانانی ئەو پلانانەی کە دەبنە هۆی بەرزکردنەوەی کارایی کاری کارگێڕی و دارایی کرا ، بەو شێوەیەی کە لەگەڵ ڕێنماییەکاندا دەگونجێت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری دارایی لە وڵاتدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند دۆسیەیەکی گرنگ کران، لە سەرووی هەموویانەوە تەوەرەی زیادکردنی داهاتە گشتییەکان.
وەزیری دارایی ڕێنماییدا بە پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان بەپێی دیدێکی مۆدێرن کە پشت بە گۆڕانکاری دیجیتاڵی دەبەستێت.
هەروەک جەخت لە گرنگی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت کرایەوە بۆ چاکسازی گشتگیر.
