المطلع
عاجل

post-image

پورتوگال بڕیاری داوە دوای ڕاگرتنی جەنگ باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد بکاتەوە ‏


22:46 عێراق
2026-03-13
35364

ئەمڕۆ هەینی ،وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند : کە پورتوگال بڕیاری داوە دوای وەستانی جەنگ لە ناوچەکەدا،باڵیۆزخانەی پورتوگال لە بەغداد بکاتەوە.
‏لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە : "فوئاد حوسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "باوڵۆ ڕانژێل " وەزیری دەرەوەی پورتوگال، پێشهاتە مەترسیدارەکانی ناوچەکە و ڕێگاکانی کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەیان تاوتوێ کرد.
‏وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لەو پەیوەندییەدا، وەزیری دەرەوەی پورتوگال هاوسۆزیی تەواوی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ حکومەت و گەلی عێراق دەربڕی بەرامبەر بەو ئاستەنگ و هێرشانەی ڕووبەڕووی خاکی عێراق دەبنەوە، و جەختیشی کردەوە کە جەنگی بەردەوام هەڕەشەیەکی فرەڕەهەندە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش پەرەی سەندووە.
‏ئاماژەی بەوەشکرد : کە حکومەتی پورتوگال لە چوارچێوەی یەکێتیی ئەوروپا و ڕەنگە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، کار دەکات بۆ پەیوەندیکردن بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەمەبەستی گوشارخستن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و گەڕانەوە بۆ سەر ڕێڕەوی دانوستانەکان.
‏بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "فوئاد حوسێن "سوپاسی وەزیری دەرەوە و حکومەتی پورتوگالی کرد بۆ هەڵوێستی هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەریان.
‏جەختیشیکردەوە : کە جەنگی بەردەوام کۆمەڵێک کێشەی دروست کردووە کە لەوانەیە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ببنە قەیرانی ئاڵۆز.
‏ئاماژەی بەوەشکرد : کە نەتوانینی هەناردەکردنی نەوت یان کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانەکەی بووەتە هۆی کێشەی گەورە کە ڕەنگە پەرە بسێنێت و کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت و وزە دابنێت و ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ئابووریی ئەوروپا هەبێت، تەنانەت ڕەنگە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە ببێتە هۆی دروستکردنی کێشە لەناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.
‏فوئاد حوسێن ڕوونیکردەوە : کە مەترسیی جەنگ بۆ عێراق تەنها لە هێرش و تێکدانی دۆخی ئەمنییدا نییە، بەڵکو دەگاتە ئەگەری پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوت بەهۆی مەترسییە سەربازییەکان لە گەرووی هورمز، ئەمەش پێویستی بە دۆزینەوەی دەرچەیەکی ڕاستەقینە بۆ قەیرانەکە هەیە کە بریتییە لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و گەڕانەوە بۆ سەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی.
‏لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەزیری دەرەوەی پورتوگال خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان لەگەڵ عێراق دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە پورتوگال بڕیاری داوە دوای وەستانی جەنگ لە ناوچەکەدا، باڵیۆزخانەی پورتوگال لە بەغداد بکاتەوە

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1013
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2213
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 3332
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 2714
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3461
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4241
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3154
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4304
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 3876
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4425
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4429
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4477
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5144
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4168
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5895
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8054
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 5932
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7105