داوای قەدەغکردنی جگەرە و نێرگەلە و ڤەیپ دەکرێت
ئەمڕۆ هەینی ،رێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای قەدەغەکردنی هەموو تامەکانی تووتن و بەرهەمە نیکۆتینییەکان کرد.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە بۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی تووتنەوە هۆشداری لەبارەی جگەرە و نێرگەلە و ڤەیپ بڵاوکردەوەو وتی، ئەو کەسانەی بانگەشەی بۆ دەکەن لە سۆشیاڵ میدیادا بەرپرسیارن لە مردنی نزیکەی ٨ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تامەکانی وەک شیرینی پەتاتە تامی توندی بەرهەمەکان دەشارێتەوە و زیاتر سەرنجی بۆ هەرزەکاران رادەکێشن، ئەمەش وادەکات وازهێنانیان لە جگەرەکێشان قورستر بێت و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە سەختەکانی سییەکان زیاد دەکات.
باسی لەوەسکردووە، زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیهان تووتنی تامداریان قەدەغەکردووە و زیاتر لە ٤٠ وڵاتیش فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنییان قەدەغەکردووە، لە هەندێک وڵاتیش سنووردارکردنی زیاتریش بۆبەکارهێنانی نێرگەلە و ڤەیپ دانراوە.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە بانگەشەکردن بۆ ئەم مادە زیانبەخشانە لە سۆشیال میدیادا بەشدارە لە راکێشانی گەنجان بۆ ئەم بەرهەمانە، کە مادەی کیمیایی شێرپەنجەیی تێدایە و ساڵانە بەرپرسیارن لە مردنی نزیکەی ٨ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا.
