ناوى محەممەد لە پێشەنگی لیستی بەناوبانگترین ناوی منداڵانی ئینگلتەرا و وێڵزدایە
نووسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا لیستی بەناوبانگترین ناوەکانی بۆ منداڵانی تازەلەدایکبوو لە ئینگلتەرا و وێڵز لە ساڵی 2024 دا بڵاوکردەوە.
بەپێی داتا فەرمییەکان محەممەد لە پلەی یەکەمی لیستی ناوی کوڕاندایە و ئۆلیڤیا بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی خۆی بۆ ناوى کچان پاراستووە.
محەممەد لە پێشەنگی لیستەکەدایە و پێنج هەزار و 721 ناوی منداڵی تازە لەدایک بوو، لە پلەی دووەمدا نوح و ئۆلیڤەر پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
ناوی محەممەد بە سێ فۆڕمی جیاواز لە لیستەکەدا دەرکەوتووە: محەمەد بە هەزار و 760 ناو لە پلەی 21دا هاتووە، محەمەدیش بە 99 ناو لە پلەی 53 دا هاتووە.
لەبەرامبەردا ئۆلیڤیا پلەی یەکەمی خۆی بۆ کچان پاراست و 2761 ناوی منداڵی تازە لەدایک بوو، دواتر ئەمێلیا بە 2448 ناو، دواتر لیلی کە بۆ یەکەمجار هاتە ناو سێ یەکەمەوە و پێش ئیسلا کەوت.
هەروەها لە لیستەکەدا دوو ناوی نوێی بۆ یەکەمجار لە 100 باشترینەکاندا هاتووە: یەحیا لە نێو ناوی پیاوان و ئاسینا لە نێو ناوی مێینەکاندا.
