کوردستان...ئامارەکانی کوشتنی ژنان ترسناکن و بەردەوامیش لە زیاد بووندان
ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوەکانی ژنان، رایگەیاند: لەساڵی ڕابردوودا 48ژن کوژراون، هەربەپێی ئامارەکە زۆرترین ئەو ژنانەی کەکوژراون لەشاری هەولێربوون کە 19 ژن بووە و بەدوای ئەویشدا پارێزگای سلێمانی دێت، کە 18 ژن کوژراون.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی بەشێک لە رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی و کەسایەتی، ئامارە نا فەرمییەکانی کوشتنی ژنانیان لە ساڵی رابردودا بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ئامارەکانی کوشتنی ژنان ترسناکن و بەردەوامیش لە زیاد بوونان.
لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا کە راگەیەندراوى ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی و کەسایەتی تیایدا خوێنرایەوە، ئاماژە بەوە درا، لە ساڵی 2024دا 48 حاڵەتی کوشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و تەنیا لە کەمتر لە دوو مانگی ساڵی نوێشدا لە هەرێم 8 ژن کوژراون.
هاوکات، کەمپینى دژ بە کوشتنى ژنان رادەگەیەنراو داواش لە لایەنە بەرپرسیارەکان کرد تاوانبارانی کوشتنی ژنان بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن و دادگایەکی تایبەتمەند بەم پرسە دابمەزرێنرێت.
