بافڵ تاڵەبانی: سەرکۆنەی ئەم تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی دەیانکات
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوخەمی لە کوژرانی حەسەن نەسرولڵا، ئەمینداری گشتی حیزبولڵای لوبنان دەربڕی و لە بەیاننامەیەکی سەرەخۆشی نوسیویەتی، بەخەمێکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدکردنی سەماحەتی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانیمان پێگەیشت.
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت: لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلی لوبنان و مسوڵمانان و هاوڕێیانی شەهید دەکەین بەهۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە رۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ راگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانە بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و ناوچەکە.
هەروەها داوا لەهەموولایەنەکان دەکەین تا ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن ئارام بگرن تا ناوچەکە لە جەنگێکی فراوان بەدووربگیرێت، هەروەها سەرکۆنەی ئەم کارو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات.
لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی نوسیویەتیئ: خوای گەورە لە شەهیدەکان خۆشبێت و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.
كلمات مفتاحية
- بافڵ تاڵەبانی
- حەسەن نەسرولڵا
- هەرێمی کوردستان
- لوبنان
- ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- حیزبولڵای لوبنان
- فەڵەستین
