سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەئامانجگرتنی حەسەن نەسرولڵا سەرکۆنە دەکات
لە ڕاگهيهندراوێکی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە (29ـی ئەیلوولی 2024) لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسرولڵا، ئەمینداری گشتی حیزبولڵای لوبنان هاتووە، به نيگهرانييهكى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوهرانى دهڕوانين، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن، هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ک به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن.
