حکومەتی ئەڵمانیا دەیەوێ پەنابەرانی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە هانبدات بۆ گەڕانەوەی خۆویستانە
گۆڤاری "بی ئێن ئەی ئینتلیجسن" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە کە حکومەتی ئەڵمانیا دەیەوێ پەنابەرانی کوردی هەرێمی کوردستان هانبدات لەو وڵاتە بۆ گەڕانەوەی خۆویستانە بەرەو زێد و وڵاتی خۆیان، ئاشکراشیکردووە کە ڕەوتی دەرکردنی زۆرەملێیانەی ئەو پەنابەرانەیشی دەست پێکردووە.
بەگوێرەی ئەو گۆڤارە، حکومەتی ئەڵمانیا و عێراق لە ساڵی 2023 و لەپێناو دەرکردنی پەنابەران ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە تا ئێستا زیاتر لە 70 کەس لە هاووڵاتیانی کوردی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیاوە دیپۆرت کراونەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە "بی ئێن ئەی ئینتلیجسن" ئاماژەی بەوەکرد کە بەرپرسانی ئەڵمانیا “ئاوەدانی و سامان”ی هەرێمی کوردستانیان کردۆتە بیانوو بۆ دیپۆرتکردنی ئەو پەنابارانە کوردانە، هەروەها تا کۆتایی ساڵی 2023 نزیکەی 26 هەزار کەس لە پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقی حوکمی دەرکردنیان پێ دراوە لەخای ئەڵمانیا.
