هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەرەو کۆتایی دەڕوات و ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرا دەکرێن
بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا کە تیایدا کاندیدی کۆماریەکان، دۆناڵد ترەمپ و کاندیدی دیموکراتەکان، کامالا هاریس پێشبڕکێ دەکەن و هەڵبژاردنی کۆنگرێس، هاووڵاتیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا کارەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و کۆنگرێس بەرەو کۆتایی دەڕوات.
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا کاندیدی دیموکراتەکان، کامالا هاریس کە پاش کشانەوەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بووە کاندیدی پارتەکە و کاندیدی کۆماریخوازەکان، دۆناڵد ترەمپ کێبڕکێ دەکەن.
هەروەها بۆ پۆستی جێگری سەرۆک لە کۆماریەکان سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس دەیڤد ڤانس و لە دیموکراتەکان حاکمی مینیسۆتا، تیم واڵز کێبڕکێ دەکەن.
هاووڵاتیانی ئەمریکا لەپاڵ سەرۆکی نوێی وڵات ئەندامانی هەردوو باڵەکەی کۆنگرێس هەڵدەبژێرن، لە نێویاندا تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە 435 کورسییە، لەگەڵ 33 کورسی ئەنجوومەنی پیران لە کۆی 100 کورسی.
لە ئەمریکادا کە سێ ناوچە کاتی جیاوازی بوونی هەیە، دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی وادەی دەنگدان بەپێی ویلایەتەکان جیاوازە.
کارەکانی دەنگدان لە نیویۆرک و ڤێرجینیا کاتژمێر 6:00 (2:00 نیوەڕۆ بەکاتی هەولێر) و لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و پێنسیلڤانیا کە گرنگترین ویلایەتەکانن، لەگەڵ واشنتۆن دی سی کاتژمێر 7:00 (3:00ی نیوەڕۆ بەکاتی هەولێر) دەستیپێکرد.
سندوقەکانی دەنگدان لە ویلایەتەکاتی فلۆریدا و ڤێرجینیا لە کاتژمێر 7:00(3:00 بەکاتی هەولێر)، لە واشنتۆن دی سی و پێنسیلڤانیا کاتژمێر 8 (چوار شەممە 5:00 بەکاتی هەولێر)، لە نیویۆرک کاتژمێر 8:00 (5:00 بەکاتی هەولێر) دادەخرێن.
ئەو کاندیدەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت لە 20ی کانوونی دووەمی 2024دا سوێندی یاسایی دەخوات و بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا.
لە نزیک سنووری کەنەدا لە ویلایەتی نیو هامپشیری ئەمریکا، کاتەکانی نیوە شەو کارەکانی دەنگدان دەستیپێکرد و لە گوندی دیکسڤیل نۆتجەکە شەش کەس دانیشتوانی ئەو گوندەنە، کاتژمێر 00:00 چوونە دەنگدان.
دوای دەنگدانی ئەو شەش کەسە و جیاکردنەوەی دەنگەکانیان، سێ کەسیان دەنگیان بە هاریس و سێ کەسی دیکەیان دەنگیان بە ترەمپ دابوو.
كلمات مفتاحية
- کامالا هاریس
- دۆناڵد ترەمپ
- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
- ئەمریکا
- هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا
- جیهان
