نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کوژرانی چەند ئەفسەرێک لە پارێزگای کەرکووک دەکات
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سهرهخۆشی ئاراستهى خێزان و كهسوكارى شههيدانى ئهمڕۆى كردهوه تيرۆرستييهكهى سنوورى خورماتوو دهكهم كه لهكاتى ئهركدا و له ئهنجامى تهقينهوهى بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبيلى ليوايهكى هاوبهشى پێشمهرگه و سوپاى عێراقدا، سێ پلهدار شههيد بوون.
بارزانی دەشڵێت: ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئەوە دەسەلمێنێت کە تیرۆر هێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئارامی و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی و ماڵی هاوڵاتییان بە تایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی 140 دروستدەکات.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پێویستی بەردەوامبوون لە بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ بەرەنگاربوونەوە و تێکشکاندنی تیرۆریستان کردەوە.
زیاتر: سەرچاوەیەکی ئەمنی بەیانی ڕۆژی یەکشەممه 17ی تشرینی دووەمی 2024 ڕایگەیاند، که له ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو له باشووری پارێزگای کەرکووک 6 ئەفسەری سووپای عێراق کوژراون و برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییە سەرتاییەکان، بۆمبێکی چێندراو لەنزیک یەکێک لە بیرە نەوتەکانی ناوچەی پەلکانەی سەر بە قەزای دوزخورماتوو لە باشووری پارێزگای کەرکووک تەقیوەتەوە، هەروەها زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە دوو ئەفسەر بە پلەی عەقید و ئەفسەرێکی تری سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا، جگە لە برینداربوونی 3 ئەفسەری دیکە.
