بەڕێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵای نوێی سووریا بەرز دەکاتەوە
بەڕێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵکردنی ئاڵای نوێی سووریای لەسەر سەرجەم دامەزراوەکانی لە ڕوانگەی "سووریا بۆ هەموو سوورییەکان" ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی سەردەمی چەوساندنەوە و زاڵبوونی ڕژێمی سووریا بەسەر خەڵکدا بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە، کە لەو ماوەیەدا خەڵکی سووریا بەدەست نادادپەروەری و پەراوێزخستنەوە دەیاناڵاند، خەڵکی سووریا مافی ئەوەیان هەیە ئاهەنگ بگێڕن بە سەرکەوتنی ئیرادەی خۆیان بۆ ڕووخاندنی ئەم ڕژێمە نادادپەروەرانەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووشە، "لەبەر ڕۆشنایی ئەم وەرچەرخانانە مێژووییە، ئاڵای سەربەخۆیی بە سێ ڕەنگی سەوز و سپی و ڕەش و سێ ئەستێرەی سوور دێت وەک هێمای قۆناغی نوێ، کە گوزارشت لە ئاواتەکانی گەلی سوریا دەکات بۆ ئازادی و یەکێتی نیشتمانی".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەسەر بنەمای ئەوەی کە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێکی دانەبڕاوە لە جوگرافیای سووریا و لەبەر ئەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە پێکهاتەی ڕەسەنی سوریانن، ئەنجومەنی دیموکراتی گەلان بڕیاریدا ئاڵای سووریا لەسەر سەرجەم ئەنجومەنەکان و دامەزراوەکان و فەرمانگە و دەزگاکانی ئیدارەی خۆسەر لە سەرجەم پارێزگاکانی خۆی ناوچەکەدا بەرز بکاتەوە".
