دەیان کەس گیانیان لەدەستدا لەئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە کۆریای باشوور
لەئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە کۆریای باشوور زیاتر لە 85 کەس گیانیان لەدەستدا، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەش پێشبینی دەکەن ژمارەی قوربانییەکان بەرزبێتەوە.
دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی کۆریای باشور ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای چیچۆ لەکاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی موانی لە باشووری رۆژئاوای کۆریای باشوور لەسەر ڕێگەی نیشتنەوەی خۆی لایداوە و لەئەنجامی بەرکەوتنی لەگەڵ دیوارێکی کۆنکرێتی ئاگری گرتووە و بەو هۆیەوە تەواوەتی فڕۆکەکە سوتاوە.
لە زانیاریە میدیا ناوخۆییەکانی کۆریای باشوور ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، فڕۆکەکە لە شاری بانکۆکی پایتەختی تایلاندەوە هاتوە و 181 سەرنشینی تێدا بووە.
لەئێستادا سەرۆکی کۆریای باشوور کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا سەبارەت بە تێکشکاندنی ئەو فڕۆکەیە لە فڕۆکەخانەی موان لە باشووری ڕۆژئاوای سیئۆل.
کاربەدەستانی کۆریای باشوور ڕایانگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موان لە باشووری ڕۆژئاوای کۆریای باشوور گەیشتووەتە 85 کەس.
