ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی رابردووی بەرامبەر رۆژنامەوانانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی رابردووی بەرامبەر رۆژنامەوانان بڵاوکردەوە.
حاکم ئازاد حەمەئەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "بەراورد بە ساڵی پێشتر، پێشێلکارییەکان کەمیان کردووە".
لە ئامارەکەدا هاتووە: "لە ساڵی 2024دا 45 پێشێلکاری بەرامبەر 73 رۆژنامەڤان و دەزگای راگەیاندن کراوە".
بەگوێرەی ئامارەکەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، پێشێلکارییەکان بەمشێوەیە بوون:
10 پێشێلکاری راگرتن و دەستگیرکردن
20 پێشێلکاری رێگەنەدان بە رووماڵ و جیاکاری
10 پێشێلکاری هێرش و سووکایەتی
2 پێشێلکاری شکاندنی کەرەستەی رۆژنامەڤانی و دەستبەسەرداگرتن
2 پێشێلکاری لێدان لە رۆژنامەڤان
1 پێشێلکاری هەڕەشەکردن
1 پێشێلکاری داخستنی دەزگای راگەیاندن
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەندیکای رۆژنامەنووسان، پێشێلکارییەکان بەگوێرەی پارێزگا و شارەکان بەم شێوەیە بوون:
هەولێر: 13 پێشێلکاری
سلێمانی: 9 پێشێلکاری
دهۆک: 9 پێشێلکاری
کەرکووک: 2 پێشێلکاری
هەڵەبجە: 2 پێشێلکاری
ئیدارەی سۆران: 5 پێشێلکاری
ئیدارەی گەرمیان: 3 پێشێلکاری
نەینەوا: 3 پێشێلکاری
