85 فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی لە دژی قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچوو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی هه‌یه بۆ ڕاده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكراون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقه‌وه به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له‌وانه بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌ئێستاشدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌دژی 85 تۆمه‌تبار ده‌رچوه كه بازرگانی ئه‌و ماددانه‌ن.
حسێن ته‌میمی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، حكومه‌ت به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئاستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌ره‌وه له‌ژێر یاداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتن به‌رزكردۆته‌وه و ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتنی واژۆكردوه، له‌ئێستادا هه‌ماهه‌نگییه‌كی ئاست به‌رز هه‌یه كه به‌شداربوه له جێبه‌جێكردنی زۆرێك له داواكراوان، دواترینیشیان هه‌شت كه‌س بون كه له وڵاتی كوه‌یته‌وه به‌پشت به‌ستن به فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقه‌وه هێنرانه‌وه بۆ وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كان كاری هه‌واڵگریی وردی هه‌یه كه توانیویه‌تی بگاته ئامانجه نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌كان له بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا ئه‌و زانیارییه وردانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری پێشكه‌ش به دادگاكانی كارامه كران، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نێوده‌وڵه‌تیش له دژی نزیكه‌ی 85 كه‌سی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رچوه كه بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كانن.
