ترەمپ: زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ی لۆس ئه‌نجلس له زیانی هه‌ر هێرشێكی ئه‌تۆمی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان زیاتره
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، زیانه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی لۆس ئه‌نجلس زیاتره له "زیانی هێرشێكی ئه‌تۆمی" بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی نیوزماكس، سه‌باره‌ت به دۆخی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی لۆس ئه‌نجلس رایگه‌یاندوه، "دۆخه‌كه زۆر خراپتره له‌وه‌ی كه له ته‌له‌فزیۆن ده‌یبینیت".
وتیشی، "من باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ی لۆس ئه‌نجلس له زیانی هه‌ر هێرشێكی ئه‌تۆمی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان زیاتره".
تره‌مپ پێشتر به‌رپرسانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای به بێتوانایی تۆمه‌تبار كردبو به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئاگركه‌وتنه‌وه كوشنده‌كانی دارستانه‌كان كه له ده‌وروبه‌ری لۆس ئه‌نجلس سه‌ریهه‌ڵدا .
دوای ئه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان كه له 7ی ئه‌م مانگه له لۆس ئه‌نجلس ده‌ستیانپێكرد، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 12 هه‌زار و 300 باڵه‌خانه وێرانبون، له‌نێویاندا ماڵی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان هه‌یه.
