داهاتووی ڤینیسیۆس لەگەڵ ڕیال مەدرید
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی پەرەسەندنێکی نوێی سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی ڕیال مەدرید ئاشکرا کرد.
ڕۆژنامەی "مارکا" ئیسپانی ، رايگەیاند یانەی هیلالی سعودی هێشتا دەیەوێت کە ڤینیسیۆس بهێنێتە ریزەکانیەوە ، بۆ جێگرتنەوە نەیمار جونیۆر.
مارکا ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید رێگری ناکەن لە رۆیشتنی هێرشبەرە بەرازیلیەکە لە یانەکەیان بەڵام تەنها یەک مەرجیان هەیە لەسەر ئەو بابەتە.
دوپاتیکردووەتەوە کە مەرجەکەی یانەی شاهانە ئەوەیە هەر کاتێک ڤینیسیۆس خودی خۆی بە فەرمی داوای رۆیشتنی لە یانەکەیان کرد ئەوا رێگری لێناکەن و رێگای دەدەن بڕوات.
رونیشیکردووەتەوە، یانە ئیسپانیەکە دەیانەوێت گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس نوێبکەنەوە بەڵام ئەگەر نیازی رۆیشتنیشی هەبێت ئەوا بەرامبەر نرخێکی زۆر کە کەمتر نەبێت لە 250 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دەبن.
دەشڵێت، یانە ئیسپانیەکە بەهۆی بوونی هەریەکە لە کیلیان مباپێ و رۆدریگۆ لە پێکهاتەکەیدا گرنگی بە رۆیشتنی ڤینیسیۆس نادات لە کاتێکدا ئامانجیشی ئەوەیە ئێرلینگ هالاند بگوازێتەوە لە ساڵانی داهاتوودا.
