فیدان وشەیبانی لە ئەنقەرەوە جەختیدەکەنەوە: ڕێگە بە دابەشبوونی سوریا نادەین
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سوریا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و لەو میانەیەدا جەختیان لەوە کردەوە کە ئەنقەرە و دیمەشق ڕێگە بە دابەشبوونی سوریا نادەن.
فیدان لە کۆنفرانسێکدا وتی: دەبێت سیاسەتێکی هەمەلایەنە لە سوریا دابڕێژرێت و هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا لە باوەش بگیرێن.
ئاماژه ی به وه شدا: سه ڕکه وتوو بووین له سوککردنی به شێک له گه مارۆکانی سه ڕ سووریا و له گه ڵ یه کێتیی ئه ورووپا تاووتوێی ئه و پرسه ده که ین.
فیدان ئاماژەی بە "کردنەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە دیمەشق" کرد و "کردنەوەی کونسوڵخانەی تورکیا لە حەلەب لە نزیکەوە" ڕاگەیاند.
جەختیشی کردەوە، "لە ئایندەی سوریادا هیچ شوێنێک بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل نییە".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە پێشینەی کارەکانی ئێمەیە، بەڵام دەبێت ئامانجێک دابنێین و وردە وردە و بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەرەو ئەو ئامانجە هەنگاو بنێن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆتاییدا وتی: وڵاتەکەی دابەشکردنی سوریا قبوڵ ناکات.
شەیبانی لە میانی کۆنفرانسەکەدا وتی: سوریا و تورکیا مێژوویەکی نوێیان دەستپێکردووە کە لەسەر برایەتی و پتەوکردنی سەقامگیری لە سوریا و ناوچەکە بنیات نراوە.
ئاماژه ی به وه شدا: جه ختی له سه ڕ پێویستی یه کخستنه وه ی گه لی سوریا ده که ینه وه ، هه ڕوه ها سوریا سه ڕ به هه موو سووریه کانه و په یوه ست نیه به گروپێک به سه ڕ گروپێکی تردا.
شەیبانی جەختی لەوە کردەوە کە "گەڕانەوەی سوریا بۆ ڕۆڵی کارای خۆی دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هەروەها لاپەڕەیەکی نوێ لە نێوان سوریا و دەوروبەری ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا دەکاتەوە".
جەختیشی کردەوە: ڕێگە نادەین خاکی سووریا بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی تورکیا بەکاربهێنرێت.
