نهوهی نوێ: بڕیاردان له سهر تهمهنی خانهنشینی و خزمهتی فهرمانبهران دهسهڵاتی سهرۆكی حكومهتی كار بهرێكهر نیه
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم ماوەی چەندین سالە بە نایاسایی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی راگرتوە و دەستوەردان لە تەمەنى خانەنشینیش دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا، فراکسیۆنی نەوەی نوێ باسى لەوە کردووە راگرتنى پلە بەرزکردنەوە پێشیلکردنی مافێکی یاسای فەرمانبەرانە کە بە نایاسایی مانگانە گوژمەیەک لە مووچەیان لێدەبرن بۆیە دەبیت سەرجەم مافەکانیان بۆ بگێڕدرێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، بڕیاردان لەسەر تەمەنی خانەنشینی و خزمەتی فەرمانبەران دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر نیە بەڵکو ئەمە دەستوەردانە لە دەستەڵاتی یاسادانان چونکە خانەنیشنبوون بەپێی یاسایە، بۆیە هەر گوڕانکاریەک دەبێت لە پەرلەمانەوە بکرێت.
ئەوەشیان خستەڕوو، خانشینبوونی فەرمانبەران بەپێی یاسا رێکخراوە بۆیە دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە نۆی سالی ٢٠١٤ـی عیراق لە هەرێمی کوردستان وەک خۆی جێبەجێ بکات بەگوێرەی بریاری دادگای فیدراڵی.
