ڕێگای سەرەكی نێوان خەلەکان و ڕانیە کرایەوە دوای دە ڕۆژ لە داخستنی لەلایەن خۆپشاندەرانەوە
ڕێگای سەرەكی نێوان ناحیەی خەلەکان و ڕانیە کرایەوە، دوای ئەوەی دانیشتووانى ناحیەى خەلەکان و دەوروبەرى ماوەى دە ڕۆژ بەردەوامبوون لەخۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لەدژی تەواونەکردنی جووتسایدی خەلەکان – رانیە و ئەمرۆ پێنجشەممە دوای 10 رۆژ لە داخستنی رێگاکەیان کردەوە و ئەمڕۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی ناحیەکەی کرد بکات.
خۆپیشاندەران داواکاری ئەوەیان هەبوو بەزوویی دەستبکرێتەوە بەکارکردن لە پڕۆژەی رێگای سەرەکی سلێمانی – رانیە، ئەو داواکارییەیان مەرجی سەرەکیان بووبۆ کردنەوەی ڕێگاکە.
دواجار ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم چووە ناحیەی خەلەکان و بەڵێنی بە خۆپشاندەران و دانیشتوانی ئەو گوندەیە داوە بۆ بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانیان.
دوێنێ چوارشەممەش، دانیشتوانی گوندی سەرکەلەک سەر بە قەزای کۆیە ڕێگایەکی سەرەکییان داخستووە کە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی تانکەرەکانی نەوت لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی و داوای خزمەتگوزارییە سەرەکی گشتییەکانیان بۆ گوندەکەیان دەکەن.
ئەم خۆپشاندان و ڕێگە گرتنە هاوکاتە کە لە چەند ناوچەیەکی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، دانیشتووانی گوند و شارۆچکەکانی هەمان ڕێگای سەرەكیان دادەخست و داوای باشترکردنی کارەبا و خزمەتگوزارییە بنچینەییەکانیان کردووە.
