باڵیۆزی بەریتانیا : سەردانەکەی سودانی بۆ لەندەن و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نوێی لە هەموو ئەم بوارانەدا لەخۆگرتووە
ستیڤن هیگن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختی کردەوە کە سەردانەکەی سودانی بۆ لەندەن و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نوێی لە هەموو ئەم بوارانەدا لەخۆگرتووە.
هیگن لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وتی: لاپەڕەیەکی نوێمان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتوو کردووەتەوە، و چووینەتە قۆناغی هاوبەش و هاوشانی یەکتر.
"هیگن ووتیشی : ئاڵنگارییە سەرەکییەکان لە عێراق بریتین لە کەمی ئاو و کارەبا و ئاسایش و پەروەردە و پەیوەندییەکان.
ڕوونیشیکردەوە کە "سەردانەکەی سەرۆک وەزیران "محەمەد شیاع سودانی " بۆ لەندەن و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نوێی لە هەموو ئەم بوارانەدا لەخۆگرتووە.
پێویستە بەوترێت : سەردانەکە سودانی واژۆکردنی 12 یادداشتی لێک تێگەیشتنی لە بوارە جیاوازەکان لەگەڵ زانکۆ بەریتانییەکان، و واژۆکردنی 8 یادداشتی لێک تێگەیشتن لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەتی عێراقی و کۆمپانیا بەریتانییەکان، و واژۆکردنی یادداشتی لێک تێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پیترۆلیۆم BP، و واژۆکردنی یادداشتی لێک تێگەیشتن سەبارەت بە گۆڕانی کەش و هەوا و ژینگە و ئابووری کاربۆن، و واژۆکردنی یادداشتی لێک تێگەیشتن لە نێوان لیژنەی دەستپێشخەری گەرەنتییە سەروەرییەکان و گەرەنتی هەناردەی بەریتانی لەخۆگرت.
