وەزارەتی دادیی ئیسرائیل ناوی 700 زیندانی فەڵەستینی بڵاودەکاتەوە کە ئازاد دەکرێن
وەزارەتی دادی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لیستی زیاتر لە 700 زیندانی فەڵەستینی بڵاوکردەوە، کە بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە کۆتایی بە شەڕی خوێناوی غەززە دەهێنێت، ئازاددەکرێن.
وەزارەتی دادی ئیسرائیل چەند کاتژمێرێک دوای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لهلایهن كابینهی حكومهتهوه ئەو لیستەی بڵاوکردەوە، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە دەیان بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن لە بەرامبەر ئازادکردنی ئیسرائیل بە سەدان بەندکراوی فەڵەستینی.
وەزارەتی دادی ئیسرائیل ڕایگەیاندوە، کە زیندانیانی فەڵەستینی پێش کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی سبهی یەکشەممە بەکاتی ناوخۆ ئازادناکرێن، ئەو ڕۆژەی بڕیارە ئاڵوگۆڕەکە دەستپێبکات.
ئەو لیستە ئەندامانی بزوتنەوەی حەماس و جیهاد و فەتح لەخۆدەگرن، کە بەشێکیان سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و بەپێی وەزارەتەکە بە تاوانی وەک کوشتن سزا دراون.
لە لیستەکەدا، مەروان بەرغوتی، ڕێبەری فەڵەستینی، تەمەن 64 ساڵ، کە بە دیارترین زیندانیکراوی ئیسرائیل دادەنرێت و لەلایەن زۆرێک لە فەڵەستینیەکانەوە وەک دیارترین کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە داهاتودا ناودەبرێت.
