شەڕی تورکیا و پەکەکە لە سنووری ئامێدی بەردەوامە و سوپای توركیا بە تانك بناری چیای مەتینای لە ئامێدی تۆپبارانکرد
شەڕی تورکیا و پەکەکە لە سنووری ئامێدی بەردەوامە و سوپای توركیا بە تانك بناری چیای مەتینای لە ئامێدی تۆپبارانکرد.
سەرچاوە میدیاکان رایانگەیاند، بە درۆن ناوچەیەکى گەشتیاری لە بانی چەلكێ لە سنوری شارەدێی دێرەلوک بۆردوومانکرا کە رۆژانى هەینى هاونیشتمانییان بۆ گەشتکردن رووى تێدەکەن و بەهۆیەوە کوڕێکى گەنجى خەڵکى سنوورى شارەدێى دێرەلوک برینداربووە.
ڕایشیانگەیاند، رۆژی هەینی سوپاى تورکیا بەچڕى گوندەکانى گوهەرزێ، بلاڤە، مژێ و سەرگەلێ لە سنوورى ئامێدى بۆردوومان کرد.
هەفتەیەکە بۆردوومانەکانى سوپاى تورکیا و ئەندامانی پارتى کرێکارانى کوردستان "پەکەکە" لە رێگەى درۆنەوە رووى لە هەڵکشان کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکان، سوپای تورکیا بە تانك تۆپبارانی بناری چیای مەتینا کرد و پێكدادانیش لەنێوان سوپای توركیا و ئەندامانی پەكەكە لە گوندی بلاڤەی سەر بە شارەدێی دێرەلوكیش روویدا.
