پەرلەمان ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا ده‌دات و كه به پرۆژه‌یاسا كێشه له‌سه‌ره‌كان ناسراون
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنێكی ئاسایی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا ده‌دات و كه به پرۆژه‌یاسا كێشه له‌سه‌ره‌كان ناسراون و زۆرترین ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و سێ پرۆژهیاسایهیه.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه 21ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای دوباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و خانوبه‌ره بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان ده‌دات كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌بڕیاره‌كانی مه‌جلیس قیاده‌ی سه‌وره‌وه، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیازی ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی ده‌دات، جگه له‌وه‌ش ده‌نگده‌دات له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دوه‌می یاسای لێبوردنی گشتی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه، له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای ته‌ندروستی ده‌رونی ده‌درێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش بۆ پرۆژه‌یاسای سه‌ندیكای وه‌رزشوانانی عێراقی ده‌كرێت، جگه له‌وانه‌ش خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای خوێندنی باڵای ئه‌هلی ده‌كرێت، له خاڵی چواره‌میشدا لیژنه‌ی كاتی په‌رله‌مان، راپۆرتێك له‌باره‌ی به‌دواداچون بۆ موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌خاته‌ڕو.
