عەلی باپیر: حه‌ماس و جیهاد و هاوكارانیان داستانێكی مه‌زنی مێژوییان تۆماركرد
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، مسوڵمانانی حه‌ماس و جیهاد و هاوكارانیان، داستانێكی مه‌زنی مێژوییان تۆماركرد و ده‌شڵێت، "سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی نه‌ته‌نیاهۆ و ڕژێمه زایۆنییه‌كه‌ی، وه‌ك له نێوبردنی حه‌ماس و ده‌ركردنی خه‌ڵكی غه‌ززه و كۆنتڕۆڵكردنی، پوچه‌ڵ بونه‌وه، كه‌واته جه‌نگه‌كه‌یان دۆڕاند".
عه‌لی باپیر له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ستی نێوان موجاهیدانی فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه و قه‌واره‌ی زایۆنیی ده‌ستیپێكرد و جێبه‌جێكرا".
عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به شه‌ش خاڵ كردوه و له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت، "به‌دڵنیاییه‌وه له ماوه‌ی 471 ڕۆژی ڕابردودا و، به خوێنی نزیكه‌ی 47 شه‌هید و ده‌وری 110 هه‌زار بریندار و به ڕوخانی ده‌وری 70%ی خانوبه‌ره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه، مسوڵمانانی حه‌ماس و جیهاد و هاوكارانیان، داستانێكی مه‌زنی مێژوییان تۆماركرد، به‌پێوه‌ری هه‌ر مرۆڤێكی عاقڵ و به‌ویژدان و جوامێر، سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزییه‌كی كه‌م وێنه‌یان، نه‌ك هه‌ر بۆ خۆیان و گه‌لی مسوڵمانی فه‌ڵه‌ستین، به‌ڵكو بۆ تێكڕای مسوڵمانان و ئازادییخوازانی جیهان، وه‌ده‌ستهێنا و شایسته‌ی ده‌ستخۆشیی و سوپاس و پێزانینن و، لێیان موباڕه‌ك بێت".
له‌خاڵی دوه‌مدا ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، "ئاشكرایه ئه‌و هه‌مو ئازایه‌تیی و مه‌ردایه‌تیی و فیداكارییه‌ی موجاهیدانی فه‌ڵه‌ستین و كه‌رتی غه‌ززه، زاده و به‌رهه‌می عه‌قیده ئیسلامییه‌كه‌یان، په‌روه‌رده ئیمانییه‌كه‌یانه و ئیمان و عه‌قیده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خواپه‌رستیی و خوا به‌یه‌كگرتن (توحید)، ئه‌گه‌ر ناوی بۆش و قرپۆك و بێ نێوه‌ڕۆك نه‌بێت، به‌هۆی نزیكیی له سته‌مكاران و پاره و خواردنی حه‌ڕام و تێگه‌یشتنی كه‌چ و پوچه‌وه، بێ خێر نه‌بوبێ، هه‌میشه ئازایه‌تیی و بوێریی و فیداكاریی له مرۆڤدا په‌یدا ده‌كات".
عه‌لی باپیر له‌خاڵی سێیه‌مدا باسی له‌وه‌كردوه، "وێڕای موجاهیدانی حه‌ماس و جیهاد و ئه‌وانی دیكه‌ش، تێكڕای ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوكار و پشتیوانیان بون، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، هه‌ر كه‌س و لایه‌نه له قه‌ده‌ر خۆی، پشك و به‌شیان له‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزییه‌دا هه‌یه، به تێكڕای ئه‌و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌شه‌وه، كه خۆپیشاندانی گه‌وره گه‌وره‌یان ده‌كردن له هه‌مو وڵاتاندا، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژئاوا، بگره نێو قه‌واره‌ی زایۆنییش، كه دژی ڕژێمه دڕنده‌كه‌یان بون".
سه‌باره‌ت به‌خاڵی چواره‌میش، عه‌لی باپیر رونیكردۆته‌وه، "وێڕای قه‌واره‌ی زایۆنیی، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی پشتگیریی و هاوكاریی ئه‌و ڕژێمه‌یان كرد، له گوناح و ده‌ستدرێژیی و كاولكاریی، سه‌ره‌نجامیش شه‌رمه‌زاریی و سه‌رشۆڕیی ڕژێمه‌كه‌دا هاوبه‌شن، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها تێكڕای ده‌وڵه‌تۆكه مسوڵماننشینه‌كان كه بڵحه پیاوه‌كان به‌رپرسیانین، دیسان سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئاویان به ئاشی قه‌واره‌ی زایۆنییدا كردوه، له هه‌ر به‌رگ و بیچم و شێوه‌یه‌ك دابن، كاتێكیش له جیهانی به‌رزه‌خ و قیامه‌تدا ده‌چنه‌وه خزمه‌ت خوا "سبحانه وتعالی"، ده‌زانن چ زه‌بونیی و سه‌رشۆڕییه‌كیان به‌سه‌ردێت، له‌سه‌ر ئه‌و پشتبه‌ردان (خه‌زلان)ه‌ی، مسوڵمانه سته‌ملێكراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له خاڵی پێنجه‌مدا ده‌ڵێت، "خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كه‌رتی غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستینیش به‌گشتیی، ژماره‌ی پێوانه‌ییان له خۆڕاگریی و پشو درێژیی و جوامێرییدا شكاند، هه‌مویان به شه‌هید و برینداره‌وه‌ش له‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزییه‌دا به‌شدارن، پێویسته داینه‌مۆ و ئیلهامبه‌خشی تێكڕای خه‌ڵكه مه‌زڵوم و چه‌وسێنراوه‌كانی دنیا بن".
عه‌لی باپیر له‌خاڵی كۆتاییدا رونیكردۆته‌وه، "ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌یه به‌سه بۆ سه‌لماندنی سه‌ركه‌وتنی حه‌ماس و جیهاد به‌سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنییدا، كه سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی نه‌ته‌نیاهۆ و ڕژێمه زایۆنییه‌كه‌ی، وه‌ك له نێوبردنی حه‌ماس و ده‌ركردنی خه‌ڵكی غه‌ززه و كۆنتڕۆڵكردنی و... هتد، پوچه‌ڵ بونه‌وه، كه‌واته جه‌نگه‌كه‌یان دۆڕاند، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌ترین زلهێزی ئێستای دنیایان له‌پشت بو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنییش زیانێكی زۆر بێڕه‌زای مرۆیی و ماددیی كرد، له‌پێش هه‌موشیه‌وه، لوت شكانی و بێ سومعه و ئه‌رزشبونی و شه‌رمه‌زاریی".
عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "هیودارم وه‌ك چه‌ند پێشتریش پێشبینییم كردبو و وتبوم، مسوڵمانانی غه‌ززه و فه‌ڵه‌ستین ناشكێن، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنییش، دره‌نگ یان زو به‌دوای ئه‌و دۆڕانه‌یاندا بێت".
