پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان نزم دەبێتەوە و شەپۆڵێکی ساردی بەڕێوەیە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لە شەودا، پلەكانی گەرماش كەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاراستەی با باشووری ڕۆژئاوا دەبێت وخێرای با لەسەرخۆ دەبێت (5 - 15) كم لە کاتژمێرێک.
لەبارەی سبەی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەبەرزەكان و شاخاوییە سنورییەكان لەگەڵ دابارینی كەمێک بەفر و نمەباران لەسەر ئەم ناوچە سنوورییانە، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، هەولێر 14 پلەی سیلیزی، سلێمانی 10 پلەی سیلیزی و دهۆک 13 پلەی سیلیزی، كەركووک 16 پلە و زاخۆ 14 پلەی سیلیزی، هەڵەبجەش 11 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەران1 پلەی سیلیزی.
