ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم تەمەنی یاساییان تەواو كردوەوخاوەنی شەهیدن پێویستە فۆرم پڕ بکەنەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردوە، بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دون، بۆ بەردەوام بون لە كارەكانیان، پێویستە فۆرم پڕ بکەنەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2014 و ئاماژە بە فەرمانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (191) لە ڕێكەوتی15ی ئەم مانگە دەرچوە هاتوە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردوە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دون بۆ بەردەوام بون پێویستە فۆرم پڕ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە لە ڕۆژی چوارشەممەوە ڕێككەوتی 22ی ئەم مانگەوە تا کاتژمێر 2:00ی ڕۆژی پێنجشەممە 23ی ئەم مانگە، واتە ئەمڕۆ و سبەی ئەم فۆڕمەی پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوام بونیان لەخزمەت.
ئەوە لەكاتێكدا مهسرور بارزانی، سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان لە ڕۆژی 15ی ئەم مانگە بڕیاریدا، تهمهنی خانهنشینی فهرمانبهران له 63 ساڵهوه بۆ 60 ساڵ كهمبكرێتهوه و خانهنشینی ئارهزومهندانهش لهبری 15 ساڵ بكرێت به 25 ساڵی خزمهتكردن.
