ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی گفتوگۆ لەبارەی ته‌واوبونی ڕاده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی له وه‌زاره‌تی به‌رگریه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دەکات
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی گفتوگۆ لەبارەی ته‌واوبونی ڕاده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی له وه‌زاره‌تی به‌رگریه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد، تێیدا ڕه‌وشی ئه‌منی وڵات تاوتوێكرا و دوای خستنه‌ڕوی بابه‌ته‌كانی به‌رنامه‌ی كار، بڕیار و ڕاسپارده‌ی پێویستیان له‌و باره‌یه‌وه درا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و ڕێوشوێنانه كرا، كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زیاره‌تی ساڵیادی شه‌هیدبونی ئیمام كازم (سه‌لامی خوای لێ بێت) گیراونه‌ته‌به‌ر، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر دابینكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ زیاره‌تكاران و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆیان.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆپاراستن و ئاماده‌باشی و كراوه‌یی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ڕوی هێڵی سنوریدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كرا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌ده‌ركردنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كۆنتڕۆڵه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی پڕچه‌ككردن و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، جگه له گفتوگۆكردنی ته‌واوبونی ڕاده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی له وه‌زاره‌تی به‌رگریه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رده‌وامبون له پرۆسه‌ی به‌دواداچون بۆ كاره ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه دیاریكراوه‌كان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی كاركردن به سیسته‌می ڤیزای ئه‌لیكترۆنی، كه له زۆربه‌ی وڵاتاندا جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆی ئه‌و بابه‌تانه‌یان كرد كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه خرانه‌ڕو، سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، به‌پێی چوارچێوه په‌سه‌ندكراوه‌كان، جگه له تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆڵ.
