مەسعود بارزانی: ئامۆژگاری مەزڵوم كۆبانێم كرد په‌نا بباته به‌ر گفتوگۆ و ده‌ستبه‌رداری هه‌ر جۆره كاریگه‌ری و هه‌ژمونێكی ده‌ره‌كی ببێت
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لەباڕەی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریا دیموكرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند ئامۆژگاری مەزڵوم كۆبانێم كرد په‌نا بباته به‌ر گفتوگۆ و ده‌ستبه‌رداری هه‌ر جۆره كاریگه‌ری و هه‌ژمونێكی ده‌ره‌كی ببێت.
مەسعود بارزانی، ئەمشەو لە میانەی دیدارێكی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی شەمس-ی عەرەبی كە ئۆفیسی سەرەكی لە شاری هەولێرە، له‌باره‌ی دیدارەكەی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ ڕایگەیاند، "بارودۆخه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه پێویستی به دیدار و چاوپێكه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه هه‌بو و به‌وپه‌ڕی گه‌رمییه‌وه پێشوازیم لێ‌كرد و له به‌رانبه‌ریشدا كۆبانێ ورده‌كاری دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ باس كردوم، كه له یه‌ككاتدا خاڵی هاوبه‌ش و ناكۆك له نێوان كۆبانێ و شه‌رعدا هه‌بوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئامۆژگاری مەزڵوم كۆبانێم كرد كه هه‌رگیز بێ ئومێد نه‌بێت، به‌ڵكو په‌نا بباته به‌ر گفتوگۆ و ده‌ستبه‌رداری هه‌ر جۆره كاریگه‌ری و هه‌ژمونێكی ده‌ره‌كی ببێت و هه‌نگاو بنێت به ئاراسته‌ی یه‌كخستنی گوتاری كوردی له سوریا".
مەسعود بارزانی باسی لەوەشكرد، له چاوپێكه‌وتنه‌كەیدا هه‌رگیز هه‌ستی به‌وه نه‌كردوه كۆبانێ مه‌یل و نه‌زعه‌یه‌كی جوداخوازیی هه‌بێت، به‌ڵكوو بۆی ڕون بوه‌ته‌وه كورد ده‌یه‌وێت به‌شێك بێت له سوریا و به مافه‌كانی بگات.
ده‌شڵێت، "به مەزڵوم كۆبانێی وتوه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نه‌پچڕێنن، به‌ڵكو له‌م بارودۆخه‌دا خۆیان بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌س ده‌ستوه‌ردان له داواكاری و مافه‌كانیان بكات".
ئەوەشی خستەڕو، كورد له سووریا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئایینده‌ی خۆیان گه‌شبینن، به‌ڵام ترس و هه‌ستیاریشیان هه‌یه، به تایبه‌تی كه ئایینده‌ی سوریا به گشتی ڕون نییه.
