وەزارەتی ناوخۆ كوژرانی دوو چەکداری پەكەكە لە ناحیەی باتۆفای سەر بە زاخۆ ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی ناوخۆ كوژرانی دوو ئەندامی ڕێكخراوی قەدەغەكراوی (پەكەكە)ی ڕاگەیاند كە هێرشیان كردە سەر دەورییە سنوورییەكان لە قەزای زاخۆ.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە تیایدا هاتووە: دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێكدادانی چەكدارانی هێزە سنوورییەكان لەگەڵ چەتە تیرۆریستییەكانی سەر بە ڕێكخراوی قەدەغەكراوی (پەكەكە) لە ناحیەی باتوفا سەر بە قەزای زاخۆ، دوو ئەندامی ئەو هێزەی (پەكەكە) كە لە ناوچەكەوە هێرشیان كردە سەر دەورییەكانمان كوژران لەكاتێكدا هێزەكانمان بەهێز دەكرد و ناوچەكەمان گەمارۆدەدا و بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەران.
وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی هەینی، دوو ئەندامی هێزەكانی سنووری لە دهۆك شەهید بوون و ئەندامێكی دیكەی هێزە سنوورییەكان بە هۆی چەکدارەکانی سەر بە ڕێكخراوی قەدەغەكراوی پەكەكەوە بریندار بوون.
بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆ تێیدا هاتووە : لەكاتێكدا هێزەكانی سنووری عێراق ئەركی خۆیان بۆ پاراستنی كەرتی سنووری عێراق و توركیا لە ناحیەی باتوفای سەر بە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆك جێبەجێ دەكرد ، بەر تەقەی چەکدارانی سەر بە ڕێكخراوی قەدەغەکراوی ( پەكەكە) کەوتوون.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : تەقەكردنەكە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو چەكداری لیوای یەكەمی سنوور لە فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەكەم، هەروەها چەكدارێكی دیكەش برینداربووە.
لە بەیاننامەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە : فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان وەك هێڵی یەكەمی بەرگری دەمێنێتەوە لە بەرگریكردن لە عێراق، شەهیدەكانمان بە نەمری دەمێننەوە، لە سەفەرەكانیانەوە ئەوانی دیكەش ئیلهامیان لە بوێری بەرگریكردن لە نیشتمان وەردەگرن.
