سودانی داواکەی عێراقی نوێکردەوە بۆ دامەزراندنی سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و لوبنان
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،داواکەی عێراقی نوێکردەوە بۆ دامەزراندنی سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و لوبنان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە تیایدا هاتووە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پزیشکی قارەمانی عێراقی دکتۆر محەمەد تاهیر کامل ئەبو ڕغیف ئەنجامدا، کە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە لە نەخۆشخانەکانی غەززە کاری دەکرد، لەکاتی هێرشەکانی سەر غەززە و یارمەتی دەرو هاوکار بوو لە ڕزگارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان کە لەنێویاندا منداڵیش هەبوو.
وتیشی لە سەرەتای پەیوەندییەکەدا سودانی دکتۆر ئەبو ڕغیفت بە باڵیۆزی مرۆڤایەتی وەسف کرد، و ئەو کارە گەورەیەی کە پێشکەشی خەڵکی غەززەی کرد، نوێنەرایەتی هەڵوێستێکی شەرەفمەندانە دەکات کە عێراقییەکان و ئازادی خوازانی جیهان شانازی پێوە دەکەن، بۆ ئەوە کە لە غەززە و خەڵکەکەی و قوربانیانی هێرشەکان لە سەختترین دۆخدا ژیان.
ڕاگەیەندراوەکه وتیشی سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەدای دکتۆر محەمەد تاهیر ئەبو ڕغیف باشترین دەربڕین بوو بۆ هەڵوێستی گەلی عێراق، جگە لە چەسپاندنی ئامانجی بەرزی پیشەی پزیشکی مرۆیی.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە دکتۆر ئەبو ڕغیف کرد سەردانی بەغدادی پایتەخت بکات بۆ ڕێزلێنان لە هەوڵ و هەڵوێستە مرۆڤدۆستییەکەی، هەروەها داواکەی عێراقی نوێکردەوە بۆ دامەزراندنی سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و لوبنان و پێشەنگ دەبێت لە بەشداریکردن لە سەرکەوتنی ئەم هەوڵانە.
لە لای خۆیەوە دکتۆر ئەبو ڕغیف سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە ئەو دەستدرێژییە ئاشکرایەی کە ڕووبەڕووی غەزە خەڵکەکەی ڕووبەڕووی بووەوە، وای لێکرد لەگەڵیان بێت و ئەرکی مرۆیی خۆی لە چارەسەرکردنی بریندارەکان جێبەجێ بکات ،و ئاماژەی بەوەکرد ئەو دەرفەتەی کە بۆی ڕەخسا بۆ کارکردن بەشێوەیەکی خۆبەخشانە لە نەخۆشخانەکانی غەززە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق نوێنەرایەتیان دەکرد، ئەگەر دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنرێت خۆبەخشانە خزمەتەکانیان پێشکەش بە خەڵکی غەززە دەکەن، کە لە سەختترین و مەترسیدارترین دۆخدا دەژین.
