عەلاق: بانکی ناوەندی پاڵپشتیی کۆمپانیا و بانکە ئەمریکییەکان دەکات کە دەیانەوێت وەبەرهێنان لە عێراق بکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی، پشتڕاستی کردەوە کە بانکی ناوەندی پاڵپشتی پێویست پێشکەش بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەکات کە دەیانەوێت وەبەرهێنان لە عێراق بکەن، لەنێویاندا کۆمپانیا و بانکە ئەمریکییەکان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردۆتەوە، تێیدا هاتووە "عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا، ستیڤ لوتس، وسەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکی-عێراقی، و شاندی یاوەری لە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا،تاوتوێی پەیوەندییە بانکی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و سەردانی چاوەڕوانکراوی شاندی بانکی ناوەندی عێراق بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمەریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە مانگی نیسانی داهاتوودا کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە خواستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرا بۆ وەبەرهێنان لە کەرتەکانی وزە، ژێرخانی، و تەکنەلۆجیای سەردەم و وەبەرهێنان لەو سەقامگیرییە ئەمنییەی کە عێراق تیایدایە. هەروەها هەردوولا باسیان لە میکانیزمەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی و پڕۆسەی گواستنەوەی عێراق بۆ کارکردنی تەواوەتی لە گواستنەوەی دەرەکی لە ڕێگەی بانکە پەیوەندیدارەکانەوە کرا”.
له میانی دیداره که دا پارێزگاری عێراق جه ختی له وه کرده وه که "بانکی ناوه ندی عێراق پاڵپشتی پڕۆسه ی گه شه ی ئابووری له عێراق ده کات و پاڵپشتی پێویست پێشکه ش به کۆمپانیا نێوده وڵه تییه کان ده کات که خوازیاری وه به ڕهێنانن له عێراق، له نێویشیاندا کۆمپانیا و بانکه ئه مریکییه کان"، ئاماژه ی به "گرنگی هه مه ڕه نگی لەسێکتەرەکانی وەبەرهێناندا کرد."
