سودانی: پشتگیری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین كه قودس پایته‌خته‌كه‌ی بێت
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هاوبه‌شی و یه‌كخستن له‌گه‌ڵ میسر ده‌كاته‌وه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ئابورییه‌كان و راشیده‌گه‌یه‌نێت، زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار هه‌یه بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابوری و گه‌شه‌پێدان و كه‌لتوری و زانستی له نێوان هه‌ردو وڵات هه‌یه و له‌باره‌ی غه‌ززه‌شه‌وه ده‌ڵێت، "پشتگیری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین كه قودس پایته‌خته‌كه‌ی بێت".
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له میانه‌ی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر له به‌غدا رایگه‌یاند، لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان میسر و عێراق یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتوترین لیژنه وه‌زارییه‌كان له به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی یاداشتنامه‌كانی لێكتێگه‌یشتن و لێكۆڵینه‌وه له بواره‌كانی هاریكاری فراوان پێشتر 11 یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان عێراق و میسر له مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2023 واژۆ كراون و ئه‌م هاوكارییه ئه‌مڕۆ به واژۆكردنی 12 یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له بواره جیاجیاكاندا به‌هێزتر بو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق و دوركه‌وتنه‌وه له ناكۆكیه‌كان دو هۆكاری سه‌ره‌كین سه‌ره‌كین بۆ گۆڕینی عێراق بۆ ده‌رفه‌تێكی باش بۆ وه‌به‌رهێنان"، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ژینگه‌ی سه‌رنجڕاكێشی وه‌به‌رهێنان و یاساكانی پاڵپشتی كار و چاكسازی و په‌ره‌پێدانی بانكی و باج هه‌نگاوی باش له‌به‌رچاو گیراو بون بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته گۆڕه‌پانێكی گه‌شه‌پێدانی ئومێدبه‌خش.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه له بواری گواستنه‌وه‌ی وشكانی له نێوان هه‌ردو وڵات‌دا، له بواری بره‌ودان به كێبڕكێ و به‌رنگاربونه‌وی قۆرخكاری، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌میندارییه‌تی به‌غدا و پارێزگای قاهیره".
باسی له‌وه‌شكرد، "شێوازی چاكسازی حكومه‌ت وای له كۆمپانیا میسرییه‌كان كرد به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و فراوان بێنه ناو بازاڕی عێراقه‌وه، زۆرێك له كۆمپانیا میسرییه‌كان سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ژێرخان و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانن، قه‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كانیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا میسرییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ژێرخانی زیاتر له (600) ملیار دیناری عێراقی".
سودانی ده‌شڵێت، "ته‌حه‌داكانی ئابوری و كه‌شوهه‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان هه‌ردو وڵات و وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا له‌یه‌ك ده‌چن و یه‌كخستن كلیلی چاره‌سه‌ره‌كانن، هه‌ماهه‌نگی باڵاش له نێوان عێراق و میسر به‌رده‌وامه سه‌باره‌ت به كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه، كه له سه‌روی هه‌مویانه‌وه هێرشه‌كانی سه‌ر غه‌ززه و لوبنان و ئۆپه‌راسیۆنركانئ فریاگوزارییه بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی هاوكاری".
محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "ڕۆڵی گه‌وره‌ی میسر به‌رز ده‌نرخێنین له كاره دیپلۆماسییه به‌رده‌وامه‌كان، كه له‌گه‌ڵ برا و دۆستانمان له قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا بوه هۆی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی شه‌ڕ له غه‌ززه، پشتگیری هه‌مو هه‌وڵه ناوچه‌ییه‌كانیش ده‌كه‌ین به ئامانجی پته‌وكردنی سه‌قامگیری و ڕاگرتنی ته‌واوی و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و نابێت ڕێگه به حكومه‌تی داگیركه‌ر بدرێت شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا فراوان بكات"
ئاشكراشیكرد، عێراق هه‌ڵوێستی پره‌نسیپی و پته‌وی خۆی له‌سه‌ر پرسی فه‌ڵه‌ستین نوێ ده‌كاته‌وه و بانگه‌واز و هه‌وڵه‌كانی ڕاگواستنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆ وڵاتانی دراوسێ ڕه‌تده‌كاته‌وه، "ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و قودس پایته‌ختی بێت".
